نەورۆزی ئەدەنە: کلیلی ئاشتی لە ئیمراڵیە

لە پیرۆزباییەکانی نەورۆزی ئەدەنەدا، هاو وتەبێژیی کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان (هەدەکە) ئەسەنگول دەمیر قسەی کرد و ئاماژەی بەوەدا کلیلی ئاشتی لە ئیمراڵییە.

پیرۆزبایی نەورۆز

پیرۆزباییەکانی نەورۆزی ئەدەنە لە گۆرەپانی شانۆیی کراوە بە بەشداری هەزاران کەس ئەنجامدرا.

لە کاتی پیرۆزبایەکەدا، بە هۆکاری پانکارتی گەنجەکان پۆلیس هەوڵی نانەوەی پشێوی دەدا و هەندێک بەشداربوویان بە لێدانەوە دەستبەسەرکرد، بەڵام دواتر بەردران.

لە پیرۆزبایەکەدا درووشمەکانی "بە بەرخۆدان سەردەکەوین"، "ژن، ژیان، ئازادی" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" وترانەوە، چەندین کەس بە جل بەرگی ڕەنگاوڕەنگەوە بەشداربوون.

دایکانی ئاشتی و خزمانی گیراوان چالاکیەکان لە پیرۆزبایەکدا بەردەوامە. هەروەها لە پیرۆزبایکردنەکەدا پانکارتی یادکردنەوەی کەمال کورکوت بەزرایەوە.

هاو وتەبێژی هەدەکە ئەسەنگول دەمیر ئاگری نەورۆزی لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیان پیرۆزکرد و ئاماژەی بەوەدا: "کلیلی ئاشتی لە ئیمراڵیە  و دەبێت عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد بکرێت."

لە کۆتایدا پەرلەمانتاری دەم پارتی مێرسین عەلی بۆزان قسەیکرد و هەڵسەنگاندنەکانی ڕیبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی سەبارەت بە گرنگی نەورۆز بۆ بەشداربووان باسکرد.

لە چالاکیەکەدا چەندین هونەرمەند بە پێشکەشکردنی هونەرەکەیان جۆشیان بەخشیە ئاهەنگەکە.