نوسینگەی یاسایی ئەرسین بۆ کۆتاییهێنان بە گۆشەگیری ئیمڕالی سەردانی سی پی تی کرد

نوسینگەی یاسایی ئەسرین بۆ کۆتاییهێنانی بە گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و زیندانیەکانی دیکەی ئیمڕالی، سەردانی سی پی تی کرد و داوایان کرد بە زوترین کات سەردانی ئیمڕالی بکرێت.

نوسینگەی یاسای ئەسرین، لەبەر ئەوەی ناتوانێت زانیاری لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئەو زیندانیانەی لەگەڵیدا وەربگیرێت، (حامیلی یڵدرم، عومەر خەیری کۆنار و وەیسی ئاکتاش)، کە لە زیندانی ئیمرالی جۆری ئێف لە ژێر بارودۆخی سەختی گۆشەگیریدان، سەردانی کۆمیتەی رێگریکردن لە ئەشکەنجە (سی پی تی) کرد.  ماوەی ١٧ مانگە، واتە لە مانگی ئازاری ٢٠٢١ەوە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە ئۆجەلان و زیندانییەکانی دیکە وەرنەگیراوە. لە داواکاریی فەرمانگەی یاسای ئەسریندا ئاماژە بەوە کراوە کە مەرجەکانی "بێ پەیوەندی" کە بە واتای نەبوونی پەیوەندی ڕەها و مەترسی دێت بە هەموو جۆرە پێشێلکارییەک بەردەوامە. لە داواکارییەدا کە تیشک دەخاتە سەر پێشێلکردنی سیستماتیکی قەدەغەکردنی ئەشکەنجەدان لە ئیمرالی، زانیاری داوە بە سی پی تی سەبارەت بە پێشهاتەکانی نێوان مانگەکانی نیسان و ئابی ٢٠٢٢.

لە ٥ مانگدا ٦١ جار داواکاری بۆ چاوپێکەتن لە ئیمڕالی ئەنجامدراوە

لە نێوان ١ی نیسان تا ٣١ی ئابی ٢٠٢٠، ٤٠ داواکاری بۆ چاوپێکەوتنی پارێزەران و ٢١ داواکاری بۆ چاوپێکەوتنی بنەماڵە لە داواکاری گشتی بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمرالیە ئەنجامدراوە. ڕاگەیەندراوە کە سەرجەم داواکارییەکان رەتکراونەتەوە.

لە داواکارییەکەدا هاتووە کە لەبەرئەوەی ڕێگریکردن لە چاوپێکەتن لەگەڵ موەکیلەکان دژی یاسای قەدەغەکردنی ئەشکەنجەیە، لە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢دا ٧٧٥ پارێزەر تانەیان لە داواکاری گشتی بورسا و بەڕێوەبەرایەتی بەندیخانەی ئیمرالی داوە و داوایان کردووە دەستبەجێ پارێزەرەکان بچێتە لای موەکیلەکانتان. سەرۆکی سەندیکای پارێزەرانیش لەنێو ئەو پارێزەرانەدا بوون کە داواکارییان پێشکەش کرد. بەڵام تا ئێستا هیچ وەڵامێکی پارێزەران نەدراوەتەوە.

لە داواکارییەکەدا نوسینگەی یاسایی ئەسرین سەرنجی ڕاکێشاوە بۆ ڕێگریکردن لە چاوپێکەوتنەکان لە ڕۆژانی جەژندا و باس لەوە کراوە کە دەرئەنجامی ئەو نووسراوانەی کە موەکیلەکانیان لە نێوان مانگی ئازار و ئابدا نێردراوە، دیار نییە، هەروەها لەم ماوەیەدا هیچ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی ئەنجامنەدراوە.

هەروەها لە داواکارییەکەدا زانیاری لەسەر قەدەغەکردنی چاوپێکەوتنی پارێزەران و سزای دیسپلینیی نوێ هەیە. ئەوەشخراوەتەڕوو، هەرچەندە قەدەغەکردنی ٦ مانگەی پارێزەران کە لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ دەرکرابوو، لە ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٢ کۆتایی هات، بەڵام دەستبەجێ داواکارییەک پێشکەشکرا و ئەم داواکارییە ڕەتکرایەوە. هەروەها ئاماژە بەوە کرا کە لە ١٣ی نیسانی ٢٠٢٢ دادگای ٢ی سزای بورسا سزایەکی نوێی دەرکردووە کە ماوەی ٦ مانگە چاوپێکەوتن چاوپێکەوتن قەدەغەکراوە و کاتی کۆتاییەکەش نازانرێت.

بەبیانوی سزای دیسیپلین داواکاری چاوپێکەوتن رەتکرایەوە

لە داواکارییەکەدا هاتووە، هەرچەندە سزای دیسپلینیی دەستەی دیسپلینی ئیمرالی لە ٣ی شوباتی ٢٠٢٢ لە مانگی شوبات کۆتایی هات، بەڵام داواکارییەکان بۆ داواکاری گشتی ڕەتکراونەتەوە و چوونەتە دادگای یەکەمی تاوان بۆ وتەوەرگرتن. هەروەها ئەم داواکارییە لەلایەن دادگای تاوانەکانەوە ڕەتکرایەوە. لە داواکارییەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە هۆکاری ئەم رەتکردنەوە ئەو ئیدیعایە بووە کە "سزای دیسپلینیی هێشتا بەردەوامە". بەبیر هێنرایەوە کە سزای دیسپلین کە پێشتر باسمان کرد لە ٢٢ی ئایاری ٢٠٢٢ کۆتایی هات، باسی ئەوەکرا کە زانرا دەستەی دیسپلینی ئیمرالی لە ٣١ی ئایاری ٢٠٢٢ قەدەغەیەکی نوێی چاوپێکەوتنی خانەوادەت بۆ ماوەی ٣ مانگ سەپاندووە. لە داواکارییەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە موەکیلەکانیان لە هاوکاری پارێزەر و پاراستنی یاسایی بێبەش کراون و لەم دۆخەدا تاوانێک ئەنجامدراوە.

لە داواکاریەکەدا باسی ئەوەشکراوە کە ئۆجالان و زیندانیەکانی دیکە، ئێدی پەیوەندیان پێکەوە نەماوە و لە هەموو جۆرە پارێزەریەکی یاسایی بێبەشکراون. نوسینگەی یاسایی ئەسرین داوای کرد، سی پی تی بە زوترین کات سەردانی دورگەی ئیمڕالی بکات و ئەرکی سەرەکی کۆمیتەکەیە کە پێویستە باش بزانێت ئەگەر هەواڵێک بەدەستنەهێنرێت، رێگە بۆ کارەساتێک دەکاتەوە کە قەرەبو ناکرێتەوە و پێویستە بە زوترین کات کۆتایی بەم دۆخە بهێنرێت.

داواکاری

لە سەردانەکەی نوسینگەکە بۆ سی پی تی ئەم داواکاریانە کراوە:

*پێویستە سی پی تی بە زوترین کات، سەردانێکی دی فاکتۆ لە ئیمڕالی ئەنجام بدات.

*پیویستە بە زوترین کات پارێزەران سەردانی خۆیان ئەنجام بدەن و لە رێگەی یاساوە کۆتایی بە بریاری قەدەغە و ئاستەنگەکان بهێنریت.

*خانەوادە و پارێزەری تایبەت پێویستە سەردان بکەن و هەموو ئاستەنگەکان لەبەردەم چاوپێکەوتنی خانەوادەکان هەڵبگیرێن.

*پێویستە مافی سەردان بدرێت و هەروەها مافی تەلەفۆن بە شێوەیەکی رۆژانە دەستەبەربکرێت.

*پێویستە هەموو ئاستەنگیەکان لەبەردەم نامە و فاکسەکان هەڵبگیرێت.

*پێویستە کۆتایی بە قەدەغەی رۆژنامە، گۆڤار و کتێبەکان بهێنرێت و هەموو کردەوەیەکی دژی یاسایی کۆتایی پێبهێنرێت.

*بارودۆخی ئەشکەنجە، مامەڵەی دژە مرۆیی و مامەڵەی خراپ و دۆخی نەبوونی پەیوەندی نەمێنن و بە زوترین کات ڕێکارەکانی بڕگەی ١٠/٢ پەیمانەکە جێبەجێ بکرێت."

ف.ق