پارێزه‌ران به‌مه‌به‌ستی ڕۆیشتن بۆ ئیمراڵی داواكارییان پێشكه‌ش كرد

پارێزه‌رانی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان، بو ئه‌وه‌ی بتوانن دیدار له‌گه‌ڵ موه‌كیله‌كانیان ئەنجام بدەن، داواكارییان پێشكه‌ش كرد.

هه‌ریه‌ك له‌ ئیبراھیم بیلمەز، ڕازیه‌ ئۆزتورك، عەمران ئەمەکچی و جەنگیز یورەکلی، له‌ پارێزه‌رانی نووسینگه‌ی یاسایی سه‌ده‌، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن دیدار له‌گه‌ڵ موه‌كیله‌كانیان ڕێبه‌ری گه‌لی كورد، عه‌بدوڵا ئۆجالان ئەنجام بدەن، سه‌ردانی‌ داواكاری گشتیی كۆماری بورسا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زیندانی ئیمراڵی-یان كرد.

پارێزەران ھەروەھا بۆ ئەوەی بتوانن دیدار لەگەڵ، عومه‌ر خه‌یری كۆنار، حامیلی یه‌ڵدرم و وه‌یسی ئاكتاش ئه‌نجام بده‌ن، بە ھەمان شێوە سەرداری داواکاری گشتی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زیندانەکەیان كرد.

له‌ ڕۆژی ٢٥ی ئاداری ٢٠٢١ه‌وه‌ تا ئێستا، هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد، عه‌بدوڵا ئۆجالان بەردەست نییە.

پارێزه‌ران به‌مه‌به‌ستی ئەنجامدانی دیدار له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری گه‌لی كورد، هه‌فته‌ی دوو جار داواكاری پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، به‌ڵام وه‌ڵامی داواكارییه‌كانیان نادرێته‌وه‌.

ژ.ن