پارێزەر نەجات چیچەک دەستگیرکرا
بەڕێوەبەری ئۆهەدە پارێزەر نەجات چیچەک بە ئۆپراسیۆنێکی قڕکردنی سیاسی دەستگیرا.
بەڕێوەبەری ئۆهەدە پارێزەر نەجات چیچەک بە ئۆپراسیۆنێکی قڕکردنی سیاسی دەستگیرا.
پۆلیس لە ئامەد هەڵیانکوتاوە سەر ماڵی بەڕێوەبەری کۆمەڵەی مافناسان بۆ ئازادی (ئۆهەدە) پارێزەر نەجات چیچەک و دەستیان بەسەر ماڵەکەیدا گرت. دوایی لێگەڕین و پشکنینی ماڵەکە، نەجات چیچەک دەستگیرا.
لقی ئامەدی ئۆهەدە لە سەر ماڵپەڕی دیجیتاڵ میدیادا ڕاگەیەنداوێکی بڵاوکردەوە: "بەڕێوەبەری لقی ئامەدی ئۆهەدە پارێزەر نەجات چیچەک، لە چوارچێوەی لێپرسینەوەیەکدا کە لە لایەن دادگای گشتی ئامەدەوە ئەنجام دەدرێت، ئەم بەیانییە دەستگیرکراوە. ئەم هێرشانە قبوڵ ناکەین، پێویستە دەستبەجێ پارێزەر نەجات چیچەک ئازادبکرێت."