پارێزەران بۆ بینینی ئۆجالان سەردانی داواکاری گشتییان کرد

پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ ئەوەى بتوانن بڕۆن بۆ ئیمراڵی و چاویان بە ئۆجالان بکەوێت، سەردانی داواکاری گشتیی کۆمارییان لە بورسا کرد.

رازییە ئۆزتورک، رێزان ساریجا، ئیبراهیم بیلمەز و سەربای کۆکلو پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ ئەوەى بتوانن سبەی بڕۆن بۆ ئیمراڵی و چاویان بە ئۆجالان بکەوێت، سەردانی داواکاری گشتیی کۆمارییان لە بورسا کرد.

داواکاری گشتیی کۆماری لە بورسا بە پاساوی "نەخشەڕێگا"، کە ئۆجالان ساڵی ٢٠٠٩ پێشکەشی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپای کردووە، لە ٢٣ی ئەیلولی ٢٠١٩ەوە سزای ٦ مانگ قەدەغەکردن و ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لەگەڵ پارێزەرانی دەرکردبوو.

ژ.ن