پارێزەران بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕێبەر ئۆجالان سەردانی بەرپرسانیان کرد
بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و زیندانیان دیکە لە ئیمڕالی، پارێزەران و خانەوادەکان سەردانی داواکاری کۆماری بۆرسەیان کرد.
بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و زیندانیان دیکە لە ئیمڕالی، پارێزەران و خانەوادەکان سەردانی داواکاری کۆماری بۆرسەیان کرد.
محەمەد ئۆجالان برای عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، لەگەڵ مەزلۆم دینچی پارێزەر و کەسوکاری زیندانیانی دیکەی ئیمڕالی بە هەمان مەبەست سەردانی بەرپرسانیان کرد.
هەروەها عەلی کۆنار برای عومەر خەیری کۆنار، پۆڵات یڵدرم برای هامیلی یڵدرم و مەلیحە چەتین خوشکی وەیسی ئاکتاش لە رێگەی پارێزەرانیانەوە سەردانی داواکاری کۆماری بۆرسەیان کرد.
ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ساڵی ١٩٩٩ەوە لە زیندانی ئیمراڵی گۆشەگیرکراوە.
دواین پەیوەندی و قسەکردن لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان لە ٢٥ی ئازار لەگەڵ محەمەد ئۆجالانی برایدا بوو، بەڵام ئەو پەیوەندیی و قسەکردنەش لە نیوەدا لەلایەن بەرپرسانی دەوڵەتى تورکەوە بڕا.
پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دوای ٨ ساڵ لە رۆژانی ٢ و ٢٢ی ئایار و ١٢ی حوزەیران و ١٦ی حوزەیران و ٧ی ئابی ٢٠١٩ دا توانییان موەکیلەکەیان ببینن. لە ٧ی ئابی ٢٠١٩ەوە هەموو داواکان بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان وەڵامیان نەدراوەتەوە.
ف.ق