پارێزەران بۆ دیدار لە گەڵ ڕێبەر ئاپۆ داواکاریی نوێیان تۆمار کرد
پارێزەرانی ڕێبەر ئاپۆ و زیندانیانی دیکەی گۆشەگیر لە ئیمرالی داواکاریی نوێیان تۆمار کرد.
پارێزەرانی ڕێبەر ئاپۆ و زیندانیانی دیکەی گۆشەگیر لە ئیمرالی داواکاریی نوێیان تۆمار کرد.
پارێزەرانی نووسینگەی یاسایی سەدە؛ ڕازیە ئۆزتورک، ڕەزان ساریجا، مەزڵوم دەنیچ و جەنگیز یورەکلی بۆ ئەوەی لەگەڵ موەکیلەکانیان دیدار ئەنجام بدەن، داواکاری نوێیان پێشکەش بە سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمرالی کرد.
هەروەها پارێزەران بەهەمان مەبەست داوکاری دیدار و کۆبوونەوەیان لە گەڵ موەکیلەکانی دیکەیان لە ئیمرالی؛ عومەر خەیری کۆنار، حامیلی یڵدرم و وەیسی ئاکتاش، تۆمار کرد.