پارێزەران بە مەبەستی دیدار لەگەڵ رێبەری گەلی کورد داواکارییان پێشکەش کرد

پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە بەمەبەستی دیدار لەگەڵ رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان سەردانی داواکاری گشتیی و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمراڵییان کرد.

پاڕێزەرانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئەوەی بچنە ئیمراڵی داواکارییان پێشکەش کرد. داواکارییەکە لەلایەن پاڕێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە ئیبراهیم بیلمەز، جەنگیز یورەکلی، سوزەن ئاکیپا و عەمران ئەمەکچی بەرزکرایەوە.

پارێزەرانی هەروەها بۆ دیدار لەگەڵ موەکیلەکانی دیکەیان لە ئیمراڵی؛ عومەر خەیری کۆنار، حامیلی یەڵدرم و وەیسی ئاکتاشیش داواکارییان پێشکەش کرد.

لە ٢٥ی ئاداری ٢٠٢١ەوە هیچ هەواڵێک لەبارەی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە بەردەست نییە.