پارێزەران بۆ ئەوەی بچنە ئیـمڕالی سەردانی بەرپرسانیان کرد
پارێزەرانی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بۆ ئەوەی بتوانن موەکیلەکەیان ببین، جارێکیتر دیکە سەردانی داواکاری کۆماری بورسەیان کرد.
پارێزەرانی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بۆ ئەوەی بتوانن موەکیلەکەیان ببین، جارێکیتر دیکە سەردانی داواکاری کۆماری بورسەیان کرد.
رێزان ساریجا، فایەق ئوزگور ئەرۆل، جەنگیز یورەکلی و سەربای کۆکلو پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، بۆ ئەوەی ڕۆژی دووشەممە موەکیلەکەیان ببینن، سەردانی داواکاری کۆماری بورسەیان کرد.
لە ١٤ی ئادار لەکاتی بڵاو کردنەوەی بانگەشە لە سەر تەندرووستی ڕێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان، پارێزەران، بنەماڵە و وەسی ئۆجالان بۆ ئەوەی دیداری بەپەلە ئەنجام بدەن ١٤جار سەردانی داواکاری گشتییان کردووە، دادگەی ئینفازی بوورسا و وەزارەت دادیان کردووە. هەروەها ٢جاران سەردانی کۆمیتەی پێشگیری لە ئەشکەنجەی ئەورووپایان کردووە.
پارێزەران دوای ٨ساڵ یەکەمجار لە ٢ی گولانی ٢٠١٩ ، هەرە دوایی لە ٧ی تەباخی هەمان ساڵدا توانیان موەکیلەکەیان ببینن.
کۆتا چاوپێکەوتن و پێوەندی دەگەڕێتەوە بۆ ڕۆژی ٢٥ی ئادار کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان توانی بە ڕێگەی پێوەندی تەلەفوونی لەگەل محەمەد-ی برای قسەبکات. بەڵام پێوەندییەکە زۆر کورت بوو و پچڕا.
ک-ش