پارێزەران بەمەبەستی رۆیشتن بۆ ئیمراڵی داواکاریی نوێیان پێشکەش کرد

پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە بۆ ئەوەی بتوانن چاویان بە رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بکەوێت، کە سێ ساڵە ناتوانن زانیاری لەبارەیەوە بەدەستبهێنن، سەرلەنوێ داواکارییان پێشکەش کرد.

لەپارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە ئیبراهیم بیلمەز، رازیە ئۆزتورک، عەمران ئەمەکچی و جەنگیز یورەکلی بۆ ئەوەی بتوانن رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ببینن، سەردانی داواکاری گشتیی کۆماری لە بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمراڵییان کرد.

پارێزەران بۆ بینینی سێ زیندانیکراوی دیکەی ئیمراڵی عومەر خەیری کۆنار، حامیلی یەڵدرم و وەیسی ئاکتاشیش سەردانی داواکاری گشتیی و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمراڵییان کرد و داواکارییان بەرزکردەوە.

هـ . ب