پارێزەران بەمەبەستی رۆیشتن بۆ ئیمراڵی جارێکی تر داواکارییان بەرزکردەوە

بەمەبەستی دیدار لەگەڵ رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە ٤٤ مانگە هیچ هەواڵێکی نازانرێت، پارێزەرانی جارێکی دیکە داواکارییان پێشکەش کردەوە.

لە پاڕێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە رەزان ساریجا، رازیە ئۆزتورک، فایەق ئۆزگور ئەرۆڵ و مەزڵوم دینچ بۆ ئەوەی بتوانن دیدار لەگەڵ رێبەری گەلی کورد عەبدووڵا ئۆجالان سازبکەن، سەردانی داواکاری گشتیی کۆماری لە بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمراڵییان کرد.

پارێزەران بە هەمان شێوە بۆ دیدار لەگەڵ موەکیلەکانی دیکەشیان لە ئیمراڵی؛ عومەر خەیری کۆنار، حامیلی یەڵدرم و وەیسی ئاکتاش داواکارییان بەرزکردەوە.