پارێزەران تانەیان دا لە بڕیاری زیندانیکردنی ئیمام ئۆغلو

دژی زیندانیکردنی سەرۆکی شارەوانیی ئیستەنبوڵ، ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو تانەیەک لە دادگای ئیستەنبوڵ تۆمارکرا.

پارێزەرانی ئیمام ئۆغلو بۆ ئازادکردنی موەکیلەکەیان داواکاریان پێشکەشی دەهەمین دادگای سزای سوڵحی ئیستەنبوڵ کرد.

لە تانەکەدا دووپاتکرایەوە "گومانی هەڵاتن" کە بووەتە هۆکاری زیندانیکردنی ئیمام ئۆغلو "بە هیچ جۆرێک" ڕاست نییە.

داواکارییەکە بە واژۆی پارێزەر فیکرەت ئیلکیز و تۆرا پەکین و حەسەن فەهمی دەمیر و محەمەد پەهلەڤان تۆمارکراوە، تێیدا هاتووە:

"کەسی ناوبراو لە ئیستەنبوڵ نوێنەرایەتی ١٦ ملیۆن کەس دەکات، لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماردا کاندیدێکی بەهێزە. بۆیە ئەو لێپرسینەوەیەی دژی ئەو دەستی پێ کردووە، نایاساییە".