پاسەوانەکان بۆ چەند کاتژمێرێک ژنە زیندانییەکان لە زیندانی پاتنۆس بە بەستراوی دەهێڵێتەوە
پاسەوانە پیاوەکان لە زیندانی پاتنۆس تیپی T، هەریەک لە مزگین کایتبی و لالە کابیشەن و نازلیجان باریشەریان بەستەوە و بۆ ٤ کاتژمێر لە ژوورەکەدا ڕایانگرتن.
پاسەوانە پیاوەکان لە زیندانی پاتنۆس تیپی T، هەریەک لە مزگین کایتبی و لالە کابیشەن و نازلیجان باریشەریان بەستەوە و بۆ ٤ کاتژمێر لە ژوورەکەدا ڕایانگرتن.
هەریەک لە زیندانیانی سیاسی مزگین کایتبی و لالە کابیشەن و نازلیجان باریشەر لە زیندانی پاتنۆس تیپی T، ناڕەزایەتیان دەربڕی سەبارەت بە هاتنی پاسەوانە پیاوەکان بۆ ژماردنیان لە ٣١ ی ئاب، وتیان نابێت پیاوان بێنە شوێنی ژیانی تایبەتی ژنان. ویستیان داواکاری گشتی ببینن بەڵام داواکەیان لەو ڕۆژەدا ڕەتکرایەوە. نزیکەی ٤٠ ژن لە دەرگاکانیان دا وەک ناڕەزایەتی، پاسەوانەکان نزیکەی کاتژمێرێک لە ژنەکانیان دا. بەگوێرەی زانیارییەکان ژنە زیندانییەکان بۆ ماوەی ٤ کاتژمێر لە ژوورەکەدا هێڵراونەتەوە.
بەڕێوەبەران هەڕەشە لە ژنان دەکەن
بەڕێوەبەری یەکەم و دووەم و سێیەمی زیندان بۆ ماوەی ٤ کاتژمێر لەسەر سەری ژنەکان وەستان. بەڕێوەبەری یەکەم، هەڕەشەی کرد و گوتی: "ئەگەر زانیاری بدەنە هەر کەس سەبارەت بە کێشەکان، ڕەوشەکەتان هەر بەم جۆرە دەبێت".
لەکاتی گواستنەوەیان بۆ نەخۆشخانە ژنە زیندانییەکان ئەشکەنجە دەدرێن
بەپێی زانیارییەکان لەکاتی گواستنەوەی ژنەکان بۆ نەخۆشخانە، بەقژ ڕایانکێشاون تا نێو ئۆتۆمبیلەکە و دەستیان پێچەوانە بەسترایەوە. بەقسەی ژنە زیندانییەکان، هیچ خزمەتێکی نەکراوە لە زیندان، هەڕەشەیان لێکراوە چیتر ناڕەزایەتی دەرنەبڕن.
زیندانییە ناڕازییەکان لێپرسینەوەیان لێ کرا
وەک زانراوە، ئەو زیندانییە پیاوانەی وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر هێرشکردنە سەر ژنەکان لە دەرگایان داوە، چوار لێپرسینەوەی دیسپلین بەرامبەریان کراوە.
بەڕوونی ئەشکەنجە هەیە
بەقسەی ئەو پارێزەرەی سەردانی زیندانی ژنانی کرد، شوێنی لێدان و ئەشکەنجە بە جەستەی ژنەکانەوە دیارە.