پەدەکە ڕۆژنامەنوسانی کورد سزا دەدات و شانازی بە ڕاگەیاندنی دووژمن دەکات!

پەدەکە ڕێگری لە ڕاگەیاندی کوردی دەکات، ڕۆژنامەنوسانی کورد دەستگیردەکات و هاوکات شانازی بە ڕاگەیاندنی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر دەکات کە لە باشوری کوردستان سیاسەتی شەڕی تایبەت بەرێوە دەبەن.

لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە زیندان سەردانی گیراوانی سیاسی باشوری کوردستانیان کرد  لە ڕۆژی یەکی نیساندا و لە کۆنفراسێکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامی سەردانەکەیان بۆ ڕای گشتی ڕاگەیاند. ڕۆمیۆ هەکاری سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سەردانی سزادراوانی بادینانیان کردووە وتی: سەردانی ئەو پێنج چالاکوان و ڕۆژنامەنووسەی بادینانمان کرد، ئەوان جرێکیبتر هەموو ئەو تۆمەتانەیان ڕەتکردەوە کە دراوەتە پاڵیان و پێی سزادراون.

هاوکات وتیشی: تەندروستیان باشە، بەڵام تووشی نەخۆشی پێست بوونە ئەویش بەهۆی زۆری و قەرەباڵغی زیندانەوە.

 

ئەو لیژەنەی مافی مرۆڤ ئاماژەیان بەوەش کرد: جێگەیان زۆر خراپە و هۆڵەکەیان تەنیا جێگەی ٣٠ کەسە، بەڵام چوارهێندە خەڵکی تێدایە. سزادراوان وتویانە هەتا ڕۆژی دادگایی هیچ کەسێکیان نەبینیوە، تەنانەت ڕێگە نەدراوە پارێزەرەکانیشیان بیانبینن، هەموو ئەمانەش پێشێلکاری یاسایی و مافی مرۆڤن بەرامبەریان کراون.

جێگای ئاماژەیە، دوای نزیکەی شەش مانگ زیندانی، ڕۆژی ١٦-٢-٢٠٢١، دادگای تاوانەکانی هەولێر سزای پێنج ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی بە یەکی شەش ساڵ پەسەند کرد، ڕۆژی ١٧ی شوبات هەر پێنج سزادراوەکە مانیان لە خواردن گرت و ماوەی زیاتر لە مانگێک بەردەوامییان هەبوو.

سزادراوان بریتین لە (گوهدار زێباری، شێروان شێروانی، هاریوان عیسا، ئەیاز کەرەم و شڤان سەعید).

ئەو ئەشکەنجە و سزادانانەی پەدەکە بۆ ڕۆژنامە نوسان لە کاتێکدایە ئەمرۆ سەفین دەزی بەرپرسی فەرمانگەی پەێوەندیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان قسەی بۆ ڕاگەیاندنەکان تورکیا کردوە و شانازی بە بوونی ڕاگەیاندنەکانی دەوڵەتی تورکیا دەکات لە باشوری کوردستان.

سەفین دەزی کە بەناو فەرمانبەرێکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بەڵام هاوکات داکۆکیکارێکی سەرسەختی سیاسەتەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەرە لە باشوری کوردستان، بەپێ چەن سەرچاوەیەکی تایبەتی کە دەست ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کەوتوە، هاوژینی سەفین دزەی بە ڕەگەز تورکە، ئەگەری زۆرە کە کاریگەری هاوژینەکەی لەسەری هەبێت بۆ بەکارهێنانی داموو دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە خزمەتی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر. 

جێگای بە بیر هێنانەوە دوومانگ پیش ئیستا بەرێوبەرایەتی کەناڵی ئاسمانی ڕوناهی لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند: کە چەندین جار داوایان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کردوە کە ئۆفیسی کەناڵەکەیان لە شاری هەولێر بکەنەوە بەڵام حکومەتی هەرێم وڵامی داواکاریەکەیان ناداتەوە.

وڵام نەدانەوەی حکومەتی هەرێم بۆ کەناڵی روناهی لە کاتێکدایە کە کەناڵەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان زۆر بە ئازادانە بەبێ هیچ ڕێگریک لە ڕۆژئاوای کوردستان  ئۆفیسان هەیە و کاری خۆیان بە گوێرەی سیاسەتی کەناڵەکەیان بەرێوە دەبەن.

هەموو ئەوانەی ڕوودەدەن ئەوەمان پێ دەڵێن کە پارتی دیموکراتی کوردستان هەموو دەرگایەکی کراوە کردوە بۆ تورکیا و شانازی بە بوونی ڕاگەیاندنەکانی ئەو دەوڵەتە داگیرکەرە دەکات لە باشوری کوردستان، بەڵام ڕۆژنامەنوسانی  هەرێمی کوردستان دەستگیردەکات و ئەشکەنجەیان دەکا، ڕێگری کردونەوەی ئۆفیسی کەناڵیکی کوردی ڕۆژئاوای کوردستان دەکات.

ک-ش