پەکەکە: بەشێوەی بەهێزتر بەشداری لە ساڵی دووەمینی هەڵمەتەکە دەکەین

پەکەکە بە بۆنەی ساڵوەگەڕی پیلانگێڕیی ٩ی تشرینی یەکەمەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە، هێزە پیلانگێڕەکانی شەرمەزارکرد و بانگەوازی بۆ بەشداربوونی بەهێزتر لە هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد' راگەیاند.

کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا بە توندی پیلانگێریی نێونەتەوەیی شەرمەزار کرد کە بە ناچارکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەجێهێشتنی سوریا دەستیپێکرد. لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لە هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" کراوە و هاتووە: "جارێکی دیکە پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی شەرمەزار دەکەین، بە ڕێزدارییەوە شەهیدانی قارەمانی تێکۆشانی گەورەی ٢٦ ساڵەمان یاددەکەینەوە و بانگەواز ئاراستەی تەواوی گەل و دۆستانمان، بەتایبەتی لە ژنان و گەنجان دەکەین بە هێزی زیاتر و جەماوەرییەوە بەشداری چالاکیەکانی ساڵی دووەمی هەڵمەتەکە ببن!"

ڕاگەیاندراوەکەی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە بەم شێوەیە:

"لە ٢٦هەمین ساڵوەگەڕی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨داین. پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی پێش ٢٦ساڵ بە مەبەستی لەناوبردنی ڕێبەر ئاپۆ، پەکەکە و بەئەنجامگەیاندنی پرۆسەی قڕکردنی کوردان جێبەجێکرا. هەڵمەتی ئازادیی نێونەتەوەیی کە قۆناغی دواتری پلانڕێژی تێکۆشانی گەورەی ٢٦ ساڵە لە دژی پیلانگێڕیی و ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆی کردووە بە ئامانجی خۆی، ساڵی یەکەمینی خۆی تەواوکرد و دەکەوێتە ناو ساڵی دووەمەوە. هێزە پیلانگێڕەکان بە پێشەنگایەتی ئەمریکا بەو هێرشانەی کە ماوەی ٢٦ ساڵە بەڕێوەی دەبەن ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستییان گۆڕیوە بۆ گۆمی خوێن. تێکۆشانی ئازادی و دیموکراتیکی ٢٦ ساڵە کە لەلایەن گەل و دۆستانمانەوە بە پێشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوەدەبردرێت، داهاتومانی ڕووناکردووەتەوە و بووە بە هیوای تەواوی مرۆڤایەتی.

لەسەر ئەم بنەمایە، لەسەروی هەموویەوە جارێکی دیکە پیلانگێڕیی ٩ی تشرینی یەکەم لە ساڵەوەگەڕی ٢٦هەمینیدا شەرمەزار دەکەین و بانگەواز ئاراستەی هەموو هێزە پیلانگێڕەکان دەکەین چاو بە سیاسەتی ستەمکارانەی خۆیاندا بخشێننەوە کە تاوانی گەورە لە دژی مرۆڤایەتی دەکەن. سڵاو لە هەڵوێستی مێژوویی و بەرخۆدانی بێهاوتای ٢٦ ساڵەی ڕێبەر ئاپۆ دەکەین لە دژی هێرشی پیلانگێڕان و دووپاتیدەکەینەوە کە هەموو کاتێک ئەم هێڵی سەرکەوتنە بە بنەما دەگرین. سڵاو لە تێکۆشانی گەورەی ٢٦ساڵەی گەل و دۆستانمان دەکەین کە بە پێشەنگایەتی ژنان و گەنجان لەدژی پیلانگێڕیی بەڕێوەدەبرێت. سڵاو لە هەموو کەسێک دەکەین کە لەساڵی دووەمی هەڵمەتی ئازادیی نێونەتەوەییدا کە ئامانجی ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ و چارەسەری پرسەکانی کوردە، لە هەر جێگەیەک بەشداری چالاکیەکان دەبێت و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین. هەموو شەهیدە قارەمانەکانی بەرخۆدانی فیدایی "ئێوە ناتوانن ڕۆژی ئێمە تاریک بکەن" لە دژی پیلانگێڕیی ٩ی تشرینی یەکەم، بە دەیان هەزار شەهیدمان کە لە هاوڕێ خالید ئۆراڵ و ئاینور ئارتان بەردەوام دەبێت تا دەگات بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە دێرسیم  نورحەق، بە ڕێزداری، خۆشەویستی و پێزانینەوە یادیان دەکەینەوە. دووپاتیدەکەینەوە کە هێرشی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی و سیستەمی گۆشەگیری، ئەشکەنجە و قڕکردن ئیمراڵی کە درێژکراوەی پیلانگێڕییە، بە تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی لەسەر هێڵی ڕێبەرایەتی و شەهیدان، تێکیدەشکێنین.

وەک ئەوەی دەزانرێت، پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی لە ناو جەنگی سێهەمی جیهانیدا ئەنجامدرا و لەگەڵ ئەم شەڕەدا بەڕێوەدەبردرێت. لەسەر ئەم بنەمایە ئەوە هێزانەی شەڕی سێهەمی جیهانی و پیلانگێڕییان پێشخستووە هەمان ئەو هێزانەن. ئەو هێزانەی کە بە ئامانجی لەناوبردنی ڕێبەر ئاپۆ ویستیان بەر بە ئازادی گەلی کورد و دیموکراتیکبوونی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بگرن، لە ماوەی ٢٦ ساڵدا ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و چەندین جێگەی دیکەی جیهانیان گۆڕیەوە بۆ گۆمی خوێن. هێرشی شەڕی تایبەت لە شێوەی گلادیۆ لە دژی هەموو بندەستان و گەلانی بندەست بەتایبەت ژنان لە هەموو جێگەیەک بۆ بەرزترین ئاست بەرزکردووەتەوە. وەک ئەوەی پەرەیان بە قڕکردنی کۆمەڵایەتی، قڕکردنی سروشت داوە، گۆرەپانە بنەڕەتییە ژیانییەکانی مرۆڤایەتییان گەیاندووە بە خاڵی لەنابردن. بەم هەموو ئەمانەوە لەمڕۆدا سیستەمی مۆدێرنێتەی سەرمایەداری بووە بە ترسی هەرە گەورە کە هەڕەشە لە حەقیقەتی ژیانی سروشتی و کۆمەڵایەتی مرۆڤایەتی دەکات.

هێزە پیلانگێڕە نێونەتەوەییەکان هەموو جۆرە ڕێبازێک و هەموو شتێکییان بۆ ئەم شەڕە بەکارهێنا، بەڵام لە ئەنجامدا سەرنەکەوتن. لە پێش هەموویەوە هەڵوێستی مێژوویی و بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆ هێرشی پیلانگێڕانی تێکشکاند. ڕێبەر ئاپۆ بە هەڵوێستی ئازادیخوازی و شێوازی بەرخۆدانییەوە سیاسەتی لەنابردن، لەسێداردەان و ڕزاندنی پوچەڵکردەوە. بە پێشخستنی سیستەمی شارستانێتی دیموکراتیک و پارادایمی مۆدێرنێتەی دیموکراتیک، زهنیەت و پایە ئایدۆلۆژییەکانی هێرشی پیلانگێڕی بەتاڵکردەوە. دیوارەکانی ئەشکەنجە و گۆشەگیری ئیمراڵی ڕوخاند و خۆی کرد بە رێبەرێکی جیهانی کە ڕێگەی ئازادی پیشانی هەموو بندەستان دەدات. لە ئێستادا لەسەر بناغەی حەقیقەتی ئاپۆیی، هەموو مرۆڤایەتی هۆشیار بووە، خۆیان ڕێکدەخەن و لە دژی مۆدێرنێتەی سەرمایەداری پەرە بە مۆدێرنێتەی دیموکراتیک دەدەن.

بێگومان هێزەکانی پارتیمان و گەریلا بە پێشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆ گەورەترین بەرخۆدانیان لە دژی پیلانگێڕی بەڕێوە برد. کادیر و وڵاتپارێزانی پارتەکەمان بە دروشمی 'ئێوە ناتوانن ڕۆژمان تاریک بکەن'، ماوەی ٢٦ساڵە بەرخۆدانێکی فیداییانە بەڕێوە دەبەن. گەریلاکانی هەپەگە و یەژا ستار لە هەموو هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بە تایبەت لە زاپ و سەرتاسەری کوردستان داستانی مێژوویی بەرخۆدانیان نووسیەوە. بە نوێکردنەوەی خۆیان و پەرەپێدانی بە شەڕی هەماهەنگی تیمەکان لە تونێلەکان، هەرێمەکانی پاراستنی مەدیایان بۆ سوپای فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە کردە گۆڕستان. ئەمڕۆ ئۆپراسیۆنە شۆڕشگێڕییەکانی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان، هێزە فاشیستە قڕکەرەکان تێکدەشکێنن و دەبنە سەرچاوەی ورە و بوێری بۆ هەموو هێزەکانی ئازادی و دیموکراسی لە کوردستان و جیهان.

بێگومان بە پێشەنگایەتی ڕێبەر ئاپو و گەریلا ژنان و گەنجان بەرخۆدانێکی مەزن بەڕێوە دەبەن و لە هەموو شوێنێک گەل و دۆستانمان لە دژی پیلانگێڕی پێشەنگایەتی بەرخۆدانی ئازادیخوازانە دەکەن. گەنجانی کورد هەر لە گەریلایەتیەوە تا چالاکی جەماوەری لە هەموو بەشەکانی تێکۆشان لە بەڕێکخستن و جێبەجێ کردندا هێزی سەرەکین. ژنانی کورد کە بە دروشمی ژن، ژیان، ئازادی کاریگەریان لەسەر هەموو جیهان داناوە، بۆ ئازادی جەستەیی سەرۆک ئاپۆ بە تایبەت لە کۆکردنەوەی ژنان و چالاکییەکان لە سەرانسەری جیهان لە شۆڕشی ئازادیخوازانەی ژنان ڕەوڵێکی پێشەنگ دەگێڕن. بەرخۆدانی ئازادی بە پێشەنگایەتی ژنان و گەنجان لە تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سەرتاسەری جیهان بڵاو دەبێتەوە و گەلی وڵاتپارێز و دۆستانی دیموکراتیکمان لە هەموو بوارەکاندا سەفەربەر دەکەن. لە ٢٦ـەمین ساڵوەگەڕی پیلانگێڕی نێونەتەوەییدا، تێکۆشان لە دژی سیستەمی ئەشکەنجە، گۆشەگیری و جینۆساید بە ئامانجی ئازادی جەستەیی سەرۆک ئاپو لە سەرانسەری جیهاندا گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی و بڵاوبووەوە.

گەلی وڵاتپارێز و دۆستانمان!

ئەنجامی ٢٦ساڵ تێکۆشان دژی پیلانگێڕی بە ڕوونی نیشانی دەدات کە دەتوانرێت بەرگری لە هێرشی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی بکرێت و پیلانگێڕی تێکبشکێندرێت. لەگەڵ ئەو تێکۆشانانەی کە تا ئێستا ئەنجامدراوە بەدەیان پیلانگێڕی پوچەڵکراونەتەوە و هێرشی پیلانگێڕان شکستی هێناوە. تێکۆشانی داهێنەرانەی رێبەر ئاپو و داکۆکی بەهێز و کاریگەری ئەم تێکۆشانە لەلایەن بزووتنەوەکەمان، گەلەکەمان و دۆستانمانەوە پیلانگێڕی نێونەتەوەیی هەڵوەشاندەوە. هێزەکانی تری ناوچەکە بەتایبەتی تورکیا کە وەڵامی بانگەوازییەکانی رێبەر ئاپۆیان نەدایەوە، ئێستا لە لێواری داڕمان و لەناوچوونن. ئێستا ئەوە ڕوون بووەتەوە کە تاکە ڕێگا بۆ ڕزگارکردنی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بیرۆکە و پڕۆژەکانی چارەسەری ڕێبەر ئاپۆیە و تەنیا لەڕێگەی پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک و کۆنفیدرالیزمی دێموکراتیکەوە دەتوانرێت ڕێگری لەو داڕمان و وێرانکارییانەی ئەمڕۆ بگیرێت.

ڕاستیەکان ئەوەندە ڕوون بووەتەوە کە پێویست بە زیاتر باس کردن ناکات: یان کێشەکان بە هاوکێشەی کوردستانێکی ئازاد، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دیموکراتیک'چارەسەر دەکرێن، یان ئەو  جەنگەی لە ئێستادا لە کۆنتڕۆڵ دەرچووە ناوچەکە زیاتر پارچە و لاواز دەکات. یان ئازادی کۆمەلایەتی لەسەر بنەمای ئازادی ژنان بەدی دێت یان ناسیۆنالیزم و ئایین پەرەستی بە عەقڵییەت و سیستەمێکی پیاوسالارانەوە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هێندەی تر وێران دەکات. هەڵمەتی ئازادی جیهانی کە ماوەی ساڵێکە بە ئامانجی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپو و چارەسەر دیمۆکراتیکی کێشەی کورد بەردەوامە، نیشانی دا کە دەتوانرێت هێرشە داگیرکارییەکانی-ئیمپریالیست تێکبشکێن و ناسیۆنالیزم و ئایین پەرەستی پیاوسالار تێکبشکێندرێت و ژیانێکی ئازاد و یەکێتی کۆنفیدراڵی دیموکراتیک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەسەر بنەمای ئازادی کورد و ژنان بەدی بهێنرێت. لەم کاتەدا هەوڵدان بۆ دووبارە داڕشتنەوە و بەردەوامبوونی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی هیچ ئەنجامێکی نابێت و پیلانگێڕیی لە ٢٧ـەمین ساڵیدا بە چڕبوونەوەی تێکۆشان شکست دەهێنێت و زەمینە بۆ دیموکراتیزەکردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەسەر بنەمای ئازادی کورد دێنێتە ئاراوە.

هەڵمەتی ئازادیی جیهانی، دوایین قۆناغی بەرخۆدانی مێژوویی ٢٦ساڵە لە دژی پیلانگێڕییە، لە یەکەم ساڵی ئەم تێکۆشانەدا بە ڕوونی دەرکەوت کە سەرکەوتن ئەستەم نییە و زۆر نزیکە. فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە و سیستەمی تورکیا لەژێر دەسەڵاتداری ئەودا گەیشتوونەتە کۆتایی. هەروەها ڕوون بووەتەوە کە ناتوانن بە عەقڵیەت و سیستەمی دژە کورد، فاشیست، داگیرکاریی و جینۆساید درێژە بە سیاسەتەکانیان بدەن. ئیتر نە گەل و نە دۆستانیان ناتوانن ئەم عەقڵیەت و سیستەمە قبوڵ بکەن. بۆیە ڕێگا بۆ تورکیایەکی دیموکراتیک و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستێکی دیموکراتیک کە لەسەر بنەمای ئازادی کورد بەرهەم هاتووە. ئیتر کاتی مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆیە. وتووێژەکان و پێشهاتەکانی ئەم دواییە لە بواری یاسایی و سیاسیدا بە ڕوونی نیشاندەری ئەمەن.

بۆیە پێویستە ساڵی دووەمی هەڵمەتی جیهانی ئازادیی بە ڕێبازێکی لەو شێوەیە و بە ئامانجی بەدەستهێنانی سەرکەوتن و ئەنجامی دیاریکراو بەڕێوەبچێت. هەر ڕێباز یان هەڵوێستێکی تر جیا لەمە دروست نییە. کەواتە، بەگشتی وەکوو بزووتنەوەکەمان، وەک گەل و دۆستانمان، وەک گەریلا و بزووتنەوەی ژنان و گەنجان، پێویستە لە هەموو بوارەکاندا لەسەر بنەمای بەدیهێنانی ئەو ئامانجە تێکۆشانمان بەرز بکەینەوە! هەڵمەتی جیهانی ئازادی ، کە ئامانج ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە، لە هەموو بوارەکاندا بەرفراوان بکەین و بە بەشداری هەمەلایەنەمان گەشەی پێبدەین و بەهێزی بکەین! با بە متۆدی نوێ و دەوڵەمەندەوە بە کردار و چالاکییەکان هەڵمەتەکە بگەیەنینە ئامانجی خۆی و لە ساڵی دووەمی هەڵمەتەکەدا بە دڵنیاییەوە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر بکەین!

لەسەر ئەم بنەمایە، جارێکی دیکە پیلانگێڕی نێونەتەوەیی شەرمەزار دەکەین، جارێکی دیکە بەڕێزدارییەوە یادی شەهیدانی تێکۆشانی مەزنی ئەم ٢٦ساڵە بەرز ڕادەگرین، و داوا لە هەموو گەل و دۆستانمان، بەتایبەتی ژنان و گەنجان دەکەین، کە بە شێوەیەکی بەرفراوان و جەماوەری بەشداری لە ساڵی دووەمی هەڵمەتەکە بن!

مەرگ و نەمان بۆ پیلانگێڕانی نێونەتەوەیی و دیکتاتۆری فاشیست و قڕکەر!

بژی تێکۆشانمان بۆ ئازادی و دیموکراسی!

بژی ڕێبەر ئاپۆ!