پلاندانانی عێراق: ئامانجێکی سەرژمێریی پەرەپێدانی خزمەتگوزارییەکانە
وەزارەتی پلاندانانی عێراق گوتی: "ئامانجێکی سەرژمێریی دانیشتوانی ووڵات پەرەپێدانی خزمەتگوزارییەکانە بۆ هاوڵاتیان".
وەزارەتی پلاندانانی عێراق گوتی: "ئامانجێکی سەرژمێریی دانیشتوانی ووڵات پەرەپێدانی خزمەتگوزارییەکانە بۆ هاوڵاتیان".
وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند، پڕۆسەی پێدانی ژمارە بە خانوو و باڵەخانەکان لە پارێزگا جیاوازەکانی عێراق پێشکەوتنی گەورەی بەخۆیەوە بینیوە و لە پارێزگای کەرکوک ٧٠٪ـی پڕۆسەکە تەواو بووە، هەروەها وەزارەتەکە دەشڵێت، ئامانجێکی پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتوانی عێراق پەرەپێدانی خزمەتگوزارییەکانە بۆ هاوڵاتیان لە سەرجەم پارێزگاکان.
ئەمڕۆ هەینی، عەبدولزەهرا هنداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند: "پڕۆسەی پێدانی ژمارە بە خانوو و باڵەخانەکانی پارێزگا جیاوازەکانی عێراق کە لە سەرەتای ئەم مانگەوە دەستی پێکردووە و بەردەوامە، ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، پڕۆسەی ژمارەدان لە پارێزگای کەرکوک ٧٠٪ـی تەواو بووە و لە پارێزگاکانی دیکەش پێشکەوتنی بەخۆیەوە بینیوە".
عەبدولزەهرا هنداوی باسی لەوەش کردووە، پڕۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتوان یارمەتیدەر دەبێت لە دیاریکردنی ئاستی پێویستییەکانی هەر پارێزگایەک لە بوارەکانی تەندروستی، پەروەردە، نیشتەجێبوون و خزمەتگوزارییەکان، هاوکات دابینکردنیان بەگوێرەی ژمارەی هاوڵاتیان.
جێگای باسە، بڕیارە لە رۆژانی ٢٠ و ٢١ی مانگی ١١ـی ئەمساڵ ٢٠٢٤، سەرژمێریی گشتیی لە عێراق ئەنجام بدرێت.