پۆلیس هێرشی کردە سەر دایکانی شەممە.. ژمارەیەکیان دەستگیر کران
دایکانی شەممە کە دەیانویست بەرەو گۆڕەپانی گالاتاسارای بڕۆن، جارێکی دیکە لە لایەن پۆلیسەوە گەمارۆدران و ژمارەیەکی زۆریان دەستگیرکران.
دایکانی شەممە کە دەیانویست بەرەو گۆڕەپانی گالاتاسارای بڕۆن، جارێکی دیکە لە لایەن پۆلیسەوە گەمارۆدران و ژمارەیەکی زۆریان دەستگیرکران.
دایکانی شەممە لهپێناو دیاریكردنی چارهنووسی كهسوكارهكانیان، كه لهكاتی دهستگیركردنیان بێسهروشوێن كرابوون، بۆ ئهوهی لێپرسینهوه لهوبارهیهوه بكرێت و ئهنجامدهرانی دادگایی بكرێن، له ههفتهی ٩٦٣همین دا، درێژهیان به چالاكییهكهیان دا.
سهرباری ئهوهی دادگای دهستووری ههمیشهیی، بڕیاری قهدهغهكردنی چالاكی دایكانی شهممەی وهك "پێشێلكاری" ناوبردبوو، بەڵام بە بیانوی بڕیاری "قەدەغەکردن"ی قائمقامیەتی بەیئۆغڵوو، چالاکی دایکانی شەممە ڕێگری لێدەکرێت. لەم هەفتەیەدا پۆلیس هەموو ئەو شەقامانەی کە بەرەو گۆڕەپانەکە دەچێت بەربەست کرد.
دایکانی شەممە، داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ، موسا پیرئۆغڵوو، پەرلەمانتاری پێشووی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) و ئەحمەد شک، پەرلەمانتاری پارتی کرێکارانی تورکیا (تیپ) لە بازنەی ئیستەنبوڵ، بەشێک لەو کەسانە بوون کە دەیانویست لە شەقامی ئیستقلالەوە بەرەو گۆڕەپانی گالاتاسارای ئیستەنبوڵ بڕۆن، بەڵام لەلایەن پۆلیسەوە گەمارۆدران. ھاوکات ئەو ڕۆژنامەنووسانەی دەیانویست رووماڵی چالاکییەکە بکەن بە قەڵغانی پۆلیس لە گۆڕەپانی چالاکییەکە دوورخرانەوە.
لای خۆیەوە عەلی تۆسوون، کوڕی فەهمی تۆسوون کە لەکاتی دەستبەسەریدا بێسەروشوێن کراوە، ناڕەزایەتی دژی گەمارۆدانیان لەلایەن پۆلیسەوە دەربڕی و وتی: "دادگای دەستووری ھەمیشەیی لە بارەی چالاکییەکەی ئێمە دەڵێت 'پێشێلکاری کراوە'، داواکاری گشتی دەڵێت: 'پێویستی بە بەدواداچوون نییە'، بەڵام پۆلیس بە شێوەیەکی نایاسایی هەوڵی ڕێگریکردن لە چالاکییەکانمان دەدات و ئاستەنگی درووست دەکات. وەک ئەوە وایە لەم وڵاتەدا دوو دەوڵەت هەبێت." ناوبراو دوای دەربڕینی ناڕەزایەتی لەلایەن پۆلیسەوە گەمارۆ و بەرو ئۆتۆمبێلی دەستگیرکردن بردرا.
ھاوکات مەریەم بارس، بەڕێوەبەری لقی ئیستەنبوڵی ئیھەدە، بەهۆی گەمارۆی پۆلیسەوە باری تەندروستی تێکچوو، بەڵام سەرباری ئەوەش پۆلیس ڕێگەی نەدا لە گەمارۆکە بگوازرێتە دەرەوە و دوای ئەوەی بۆماوەیەک ڕاگیرا، لە ژێر چاودێری پۆلیس لە گەمارۆکەدا ھێنرایە دەرەوە و بەرەو بینای ئیھەدە بردرا.
دوای چالاکییەکە، بەشێکی زۆر لە ئەندامانی بنەماڵەی بێسەروشێنکراوان و داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکران. ئەوەشخراوەتەڕوو لە کاتی دەستبەسەرکردن توندوتیژی بەرامبەر بە دەستگیرکراوان کراوە.
ژ.ن