پۆلیسی تورک ڕێگەی نەدا تەرمی دایکێکی ئاشتی لە تەنیشت کوڕە شەهیدەکەیدا بنێژرێت
پۆلیسی دەوڵەتی تورک ڕێگەی لەوە کرد کە تەرمی هەدیە ئوزلاپ یەکێک لە دایکانی ئاشتی کە وەسیەتی کردبوو لە تەنیشت کوڕە گەریلا شەهیدەکەیدا بنێژرێت .
پۆلیسی دەوڵەتی تورک ڕێگەی لەوە کرد کە تەرمی هەدیە ئوزلاپ یەکێک لە دایکانی ئاشتی کە وەسیەتی کردبوو لە تەنیشت کوڕە گەریلا شەهیدەکەیدا بنێژرێت .
ئەندامێکی مەجلیسی دایکانی ئاشتی هەدیە ئوزلاپی ٦٥ ساڵ تەمەن کە لە شاری نسێبین-ی مێردین دەژیا، دوێنێ لە ئیستانبوول بە هۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە گیانی لەدەستدا. تەرمی هەدیە ئوزلاپ-یان هێنایەوە بۆ نسێبین تا لە سەر وەسیەتی خۆی لە تەنیشت گۆڕی کوڕە گەریلا شەهیدەکەی بنێژرێت. بەڵام پۆلیسی تورک ڕێگەی بەوکارە نەدا.
مێردینە پەرودوندا پارلمانتاری هەدەپە، ژمارەیەک لە ئەندامانی هەدەپە و مەجلسی دایکانی ئاشتی بەشداریان لە مەراسیمی ناشتنی دایە هەدیەدا کرد.
' داوای کردبوو لە تەنیشت کوڕە شەهیدەکەیدا بەخاک بسپێردرێت'
بنەماڵەی ئوزلاپ ویستیان لە سەر وەسیەتی خۆی لە گۆڕستانی حەجاجیا لە تەنیشت کوڕە گەریلا شەهیدەکەی بینێژن، بەڵام پۆلیسی دەوڵەتی تورک رێگەی نەدا. تەرمی هەدیە ئوزلاپ لە نێو گەمارۆی پۆلیسدا لە گۆڕستانێکی تر و لە گۆڕستانی یەنێ مورحیش بەخاک سپیردرا.
ک-ش