پەرلەمانتارانی ئەوروپا لەپێناو پشتگیری رۆژئاوا بانگەوازیان راگەیاند
گروپی دۆستایەتی لەگەڵ کورد لە پەرلەمانی ئەوروپا بەمەبەستی پشتگیری باکور و ررۆژهەڵاتی سوریا نامەیەکی رەوانەکرد.
گروپی دۆستایەتی لەگەڵ کورد لە پەرلەمانی ئەوروپا بەمەبەستی پشتگیری باکور و ررۆژهەڵاتی سوریا نامەیەکی رەوانەکرد.
نامەکە بۆ نوێنەری باڵای سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا جۆزێف بورێل رەوانە کراوە. پەرلەمانتاری هاوپەیمانی ئازادی ئەوروپا/پارتی سەوزەکان و سەرۆکی گروپی دۆستایەتی لەگەڵ کورد فرانچێسکۆ ئالفۆنسی و هاوسەرۆکی دیکە ئاندریاس شیدەر (گروپی سۆسیال/دیموکرات) و نیکۆلای ویلومسێن (گروپی چەپگر) نامەکەیان نوسیوە.
لەنامەکەدا باس لەوەکراوە کە لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا دۆخەکە مەترسیدارتر دەبێت و لەبارەی مەترسییەکانی لەسەر ئەوروپا هۆشداری دراوە.
گروپی دۆستایەتی لەگەڵ کورد ئاماژەی بەوەکردووە، کە لە ٢٠ی کانونی دووەمدا ٣٠٠ چەتەی داعش هێرشیان کردبووە سەر گرتووخانەی حەسەکە کە لە ٥٤ وڵاتەوە ٤ هەزار چەتەی تێدابوون.
لەنامەکەدا بەبیرهێنراوەتەوە کە بنەماڵەی چەتەکانی داعش لە کەمپی ئەلهۆلن، بۆ ئەوەی ئەو دۆخە نەگۆڕدرێت بۆ هەڕەشەیەک داوایان لە دامەزراوەکانی ئەوروپا کردووە، هەوڵەکانیان بخەنەگەڕ.
هـ . ب