بە دیمەن

ڕێپێوانی درێژ لە ٦ هەمین ڕۆژدا لە مانت لا جۆلی بەردەوامە

ڕێپێوانی درێژ لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەر بۆ پرسی کورد" لە ڕۆژی شەشەمدا گەیشتە مانت لا جۆلی.

ڕێپێوانی درێژ کە ٢١ ی کانوونی دووەم لە شاری لۆرێنتی فەرەنسا لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەر بۆ پرسی کورد" دەستی پێ کرد، گەیشتە مانت لا جۆلی. ڕێپێوانکەران لەلایەن کوردان و دۆستەکانیانەوە لەبەردەم شارەوانی مانت لا جۆلی پێشوازییان لێ کرا.

ئەو گرووپەی لەبەردەم شارەوانی کۆبوونەوە، بە بەشداری گەل چالاکییان ئەنجامدا.

لەکاتی ڕێپێوانەکەدا بە بەرزکردنەوەی درووشمی "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" و "بژی بەرخۆدانی تشرین" و "بژی بەرخۆدانی قەسەدە" ١٠ هەمین ساڵیادی سەرکەوتنی کۆبانێ پیرۆزکرا.

ڕێپێوانکەران کە دەیانەوێت بگەنە گەلانی فەرەنسا، کاتێک بە ناوەندی شارەکەدا تێدەپەڕین بڵاوکراوەیان دابەشکرد و دەربارەی هەلومەرجی گۆشەگیری ئیمراڵی و چارەسەرنەکردنی پرسی کورد و نادادییەکان زانیاریان دا.

کاتێک ڕێپێوانکەران گەیشتنە کۆمەڵەی کەلتووری کوردی دیموکراتیکی مانت لا جۆلی لەلایەن گەلەوە بە جۆشەوە پێشوازیان لێ کرا. چالاکوانان لەبەردەم کۆمەڵەکە ڕاگەیاندراوێکی کورتیان دا و دووپاتیان کردەوە، پشتگیری گەل مۆراڵیان پێ دەبەخشێت.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا لەسەر ناوی چالاکوانان دووپاتکرایەوە پشتگیری گەل مۆراڵیان پێ دەبەخشێت، دەڵێت: "بانگەواز لە گەلەکەمان دەکەین بە خێزان و منداڵەوە بەشداری کۆبوونەوەکانمان بکەن. هەم دەربارەی چالاکییەکەمان و هەم لەسەر هەڵمەتی ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ و چارەسەر بۆ پرسی کورد، وتوێژ دەکەین".