ڕێپێوانی درێژ کە ٢١ ی کانوونی دووەم لە شاری لۆرێنتی فەرەنسا لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەر بۆ پرسی کورد" دەستی پێ کرد، لە ڕۆژی هەشتەمدا لە گەڕەکی گریگنی پاریس بەردەوامە.
کوردستانی و دۆستەکانیان لەبەردەم پارێزگای گریگنی پێشوازیان لە ڕێپێوانکەران کرد. جەماوەر لەبەردەم پارێزگا بە بەرزکردنەوەی درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" و "بژی بەرخۆدانی قەسەدە" تا شارەوانی ڕێپێوانیان کرد.
لە ڕێپێوانەکەدا بڵاوکراوە بە فەرەنسی لەسەر ئامانجی ڕێپێوانەکە دابەشکرا.
لەبەردەم شارەوانی ڕاگەیاندراو خوێنرایەوە و تیشکخرایە سەر چۆنێتی بەڕێوەچوونی چالاکییەکە و جەختکرایەوە لە گردبوونەوەکەدا هاوار بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ دەکەن، گوترا: " تا ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەکرێت، تێکۆشان و دەستپێشخەریمان بەردەوام دەبێت. ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ئازادی هەموومانە. ئەگەر بمانەوێت ژیانێکی ئازاد بۆ ئایندە بەجێبهێڵین، دەبێت ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر بکەین. تێکۆشانی ئێمە ئەمە دیاری دەکات. چالاکییەکە لە ستراسبۆرگ زۆر گرنگە. پاسەکان لە هەموو شوێنێکەوە بۆ چالاکییەکە ئامادە دەکرێن. خێزانەکەتان، هاوڕێکانتان، هەموو کەسێک لە دەوروبەرتان ئاگادار بکەنەوە و بەشداری لە چالاکییەکەی ستراسبۆرگ بکەن."