ڕێپێوانی ئازادی: گەل لەپێش گەملیک وەستاون
بەشدارانی "ڕێپێوانی ئازادی" لەپێش ناوچەی گەملیک وەستێنران، هەڵپەڕکێ دەکەن و چاوەڕێی چوونە نێو ناوچەکەن.
بەشدارانی "ڕێپێوانی ئازادی" لەپێش ناوچەی گەملیک وەستێنران، هەڵپەڕکێ دەکەن و چاوەڕێی چوونە نێو ناوچەکەن.
"ڕێپێوانی ئازادی" بەرەو گەملیک بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامە. زۆرێک لەو کەسانەی دوێنێ لە شارەکانی دەوروبەرەوە بە سەدان ئۆتۆمبیل کەوتنە ڕێ، ئێستە لەسەر ڕێی گەملیک وەستاون.
لە هەرێمەکانی ئەگێ و مەڕمەڕە، زۆر کەس لە بەیانییەوە بەڕێ کەوتن. پۆلیسی بۆرسا و ناوچەکانی دەوروبەری، ئەوانیان گەمارۆدا و یەک بە یەک ئۆتۆمبیلەکانیان وەستاند. جەماوەر سەرەڕای هەوای سارد و باران، هەڵپەڕکێ دەکەن و چاوەڕێن بچنە نێو گەملیک.
ئۆتۆمبێلی پەرلەمانتارێک بە کرێن هەڵگیرا
لە لایەکی دیکەوە، ئۆتۆمبێلی پەرلەمانتاری هەدەپی ئامەد، سەرحەد ئەرەن کە لە ناوچەی توزلەی ئیستەنبوڵەوە بەرەو گەملیک دەچوو، لەلایەن پۆلیسەوە ڕاگیرا و بە کرینێک هەڵگیرا.
بۆرسا
لە شاری بۆرسا کە ناوەندی ڕێپێوانەکەیە، گەل لە گەڕەکی عەرەبایتاگی ناوچەی یەڵدرم کۆبوونەوە. شوێنی کۆبوونەوەکە لەلایەن پۆلیسەوە گەمارۆدرابوو. هەروەها لە ناوچەی ئەنگۆڵ و یەڵدرم بارەگاکانی پارتەکە لەلایەن پۆلیسەوە گەمارۆدران. لە ناوچەی ئەنگۆڵ ڕێگە نەدرا جەماوەر بچنە بینا پارتەکە، لە ناوچەی یەڵدرمیش ڕێگە نەدرا دەرگای بارەگای بکرێتەوە.