ڕێپێوانی ئازادی: تا عەبدوڵڵا ئۆجەلان ئازاد دەبێت، بەردەوام دەبین لە تێکۆشان

ڕێپێوانانی ئازادی کە گەیشتوونەتە گێملیک دەستنیشانیان کرد کە تا ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان بەدی دێت بەردەوام دەبن لە تێکۆشان.

بە پێشەنگایەتی کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتیک (کەجەدە)، کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان (هەدەکە)، تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا)، پارتی هەرێمی دیموکراتییەک (دەبەپە)، پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (هەدەپ)، کۆمەڵەی پشتیوانی یکێتی و کولتووری لەگەل بنەمالەکانی خزمەکانیان (مەبیا-دەر) و فیدراسیۆنی یاسایی و پشتیوانی بۆ بنەمالەی زیندانیان و زیندانیانی حۆکمدراوی (مەد تاهاد-فەد) بەرەو ناوچەی گەملیکی بورسا ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا.

سەرەڕای ئاستەنگی زۆر و بارودۆخێکی خراپی کەشوهەوا، ڕێپێوانانی ئازادی خۆیان گەیاندە گەملیک. لە ڕێپێوانەکەدا داوا کرا کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان بە شێوەیەکی جەستەیی ئازاد بکرێت و کێشەی کورد بە ڕێگای دیموکراتیک چارەسەر بکرێت. چەنگیز چیچەک هاوسەرۆکی هەدەکە، تولای هاتیمۆگولاری هاوسەرۆکی هەدەپ، چیگدەم کلیچگون ئوچار، کەسکین بەیندیر هاوسەرۆکانی دەبەپە و چەندین کەسی دیکە دوای ڕێپێوانەکە لێدوانیان دا.