پێویستە بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان تێکۆشان بکەین

چالاکوانی بزووتنەوەی گەنجانی تۆرینو لوسیا، ڕایگەیاند، وەک گەنجان بەردەوام دەبن لە تێکۆشان بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.

"کۆنفرانسی جیهانی گەنجان" لە پاریس بەڕێوەچوو. کۆنفرانسەکە لەلایەن تۆڕی "رۆناهی" و "گەنجان مێژوو دەنووسنەوە" لە ڕۆژانی 3-5ی تشرینی یەکەم بەڕێوەچوو و زیاتر لە 60 ڕێکخستنی گەنجان و زیاتر لە 300 چالاکوان لە سەرانسەری جیهان بەشدارییان کرد.

لوسیا، چالاکوانی بزووتنەوەی گەنجانی تۆرینو، کە لە شاری تۆرینو لە ئیتاڵیا بەشداریی لە کۆنفرانسەکەدا کرد سەبارەت بە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان گۆشەگیریی و کاریگەریی بیرۆکەکانی، کەشوهەوای کۆنفرانسەکە هەڵسەنگاندنی بۆ ئاژانسەکەمان(ئەنەفە)کرد.

لوسیا ئاماژەی بەوەشکرد، کە باسیان لە وەڵامێکی نوێ و داهێنەرانە و دیموکراسیانە بۆ مۆدێرنیتی سەرمایەداری کردووە و ڕایگەیاندرا، کۆنفیدرالیزمی دیموکراسی هیوا دەبەخشێت. هەروەها وتی کەشوهەوای کۆنفڕانسەکە پڕ بوو لە هیوا و بیرکردنەوە، کاتێک هەست بەوە دەکەیت کە ئەم کەسانە هەموویان پێکەوە تێکۆشان دژی سیستەمی نیولیبراڵ و سەرمایەداری دەکەن کە هەوڵی لەناوبردنمان دەدات و بێزارمان دەکات، ئەوانیش گروپێکی بچووک نین بەڕاستی هەست بە گەورەیی دەکەن. هەروەها نەتدەزانی ئێمە چەند گەورە و بەهێزین. بەڵام لێرەدا دەتوانیت هەست بە هەموو ئەو هێزە بکەیت. چونکە ئێمە پێکەوەین و دەزانین دەتوانین جیهان بگۆڕین."

بیرۆکەکانی عەبدوڵا ئۆجالان بۆ هەموو جیهان ڕێگا و ڕاسپاردەن

لوسیا زانیاری ئەوەشیدا، بیرۆکەکانی عەبدوڵا ئۆجالان بۆ هەموو جیهان پێشنیارێکە و لە درێژەی قسەکانیدا وتی:"عەبدوڵا ئۆجالان ٢٥ ساڵە لەژێر گۆشەگیریدایە. بەڵام قەد دەستی لە تێکۆشان بۆ ئێمە هەڵنەگرتووە. هەر بۆیە تەنانەت لە زیندانیشدا دەنووسێت. ئێستا دەتوانین بیروڕاکانی بخوێنینەوە، تەنها لە خوێندنەوەدا سنوردار نین، بەڵکو لەهەمانکاتدا بیرکردنەوەکانی لە شۆڕشی ڕۆژئاوا و کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیکدا دەبینین. ئێمە پێمان وایە دەتوانین زۆر شت لەم شۆڕشە فێربین و وەربگرین. چونکە ئەمە تەنها ڕێگەیەک نییە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کوردستان، بەڵکو ڕێگا و پێشنیارێکە بۆ هەموو جیهان."

پێویستە ئێمەی گەنجان بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان تێکۆشان بکەین

لوسیا لەکۆتایی قسەکانیدا دەڵێت:"پێویستە گەنجان بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان تێکۆشان بکەن، بۆیە پێویستمان بە ئازادی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان هەیە. چونکە لە بواری ڕۆحی و فکرییەوە ئازادە، بەڵام پێویستی بە ئازادی جەستەیی هەیە. چونکە ئەو دەزانێت چۆن ئەم ناکۆکی و شەڕی جیهانی سێیەمە چارەسەر بکات. ئەو تەنیا سیاسەتمەدار نییە، لەهەمان کاتدا فەیلەسوفە. هەمیشە ڕێگای سێیەمی فێر کردووین. بۆ چارەسەرکردنی شەڕی جیهانی درێژخایەن ئەو ڕێگای سێیەم بەباش دەزانێت. ئێمەی گەنج دەبێ تێکۆشان بۆ ئازادی بەڕێزیان بکەین. تا ئازاد دەبێت بەردەوام دەبین لەشەڕ و تێکۆشان."