ژماره‌یه‌ك له ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، مافی مرۆڤ و پارێزه‌ران له توركیا و باكووری كوردستان له ڕۆژی پشتیوانی له‌و كه‌سانه‌ی ئه‌شكه‌نجه ده‌بینن، له شاری ئیزمیر و له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌نووسیدا، ڕاگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه.
لای خۆیه‌وه جۆشكون ئوسته‌رجی، سكرتێری گشتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی توركیا به‌ناوی ڕێكخراوه‌كانه‌وه ڕاگه‌یه‌ندراوه هاوبه‌شه‌كه‌ی خوێنده‌وه و وتی: نابێت ده‌وڵه‌ت ئه‌شكه‌نجه وه‌ك ئامرازێكی سه‌ركوتكردن به‌كاربهێنێت و پێویسته به شێوه‌ی كاریگه‌ر له تاوانه‌كانی ئه‌شكه‌نجه‌دا بكۆڵێته‌وه و دژی سزانه‌دان تێكۆشان بكات.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، توركیا ڕێككه‌وتننامه‌ی له دژی ئه‌شكه‌نجه‌دان واژۆ كردووه، به‌ڵام به گوێره‌ی ئه‌و ڕێككه‌وتننامه‌یه مامه‌ڵه ناكات و وڵات به ته‌واوی بۆته شوێنی ئه‌شكه‌نجه‌دان.
ئوسته‌رجی جه‌ختیشیكرده‌وه، هیچ ساڵێك ئه‌ونده‌ی ساڵی ٢٠٢٢ خه‌ڵك ئه‌شكه‌نجه نه‌دراون و بنه‌ماڵه‌كانیان سه‌ردانی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی توركیایان نه‌كردووه.
ئوسته‌رجی هه‌روه‌ها ئه‌و پێشنیارانه‌ی پێویسته دژی ئه‌شكه‌نجه‌دان بكرێن به‌مشێوه‌یه خسته‌ڕوو:
* نابێت هیچ به‌رپرسێك ستایش ئه‌شكه‌نجه و ئه‌شكه‌نجه‌ده‌ران بكات و پیویسته پرۆسه‌كه به گوێره‌ی میكانیزمه نێونه‌ته‌وه‌یه‌كان بێت، هه‌روه‌ها ئه‌شكه‌نجه‌دان له‌به‌رچاوی جیهاندا شه‌رمه‌زار بكرێت.
* ده‌بێت كۆتایی به سیاسه‌تی نه‌سه‌پاندنی سزا بهێندرێت.
* ده‌بێت مه‌رجه‌كانی دۆخی ده‌ستگیركردن به بێ كه‌موكوڕی و به بێ جیاوازی جێبه‌جێ بكرێت.
* ده‌بێت ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ربوون كورت بكرێته‌وه.
* ده‌بێت زیندانه‌كان به ڕووی به‌دواداچوونی سه‌ربه‌خۆی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و یاسایی بكرێنه‌وه.
* پێویسته سه‌رجه‌م ڕاپۆڕته‌كانی سی پی تی ئاشكرا بكرێن و هه‌موو پێشنیاره‌كان جێبه‌جێ بكرێن.
ژ.ن