پەیامی سوپاسگوزاری لە ڕۆژنامەوان کاراکۆچەوە

ڕۆژنامەوان سەردار کاراکۆچ کە لەسەر بانگشەی ئەڵمانیا دەستبەرسەرکرا و دواتر بە مەرج بەردرا، سوپاسی هەموو ئەوانەیکرد کە پشتگیرییان دا بە ڕۆژنامەوانی ئازاد و ئاماژەی بە گرنگی تێکۆشان کرد لە بەرامبەر گوشاردا.

هێرشی سەر چاپەمەنی ئازاد

ڕۆژنامەوان سەردار کاراکۆچ لەسەر داخوازی وڵاتی ئەڵمانیا لە ٢٣ی گوڵاندا لە لایەن پۆلیسی هۆڵەنداوە دەستبەسەرکرا، لە ١٣ی حوزەیراندا بە مەرج بەردرا. لە سەروبەندی کاتی دەستگیرکردنی کاراکۆچدا چەندین ڕۆژنامەوان، سیاسەتمەدار و پارێزەرانی مافەکانی مرۆڤ بۆ شەرمەزارکردنی گوشارەکان لەسەر چاپەمەنی ئازاد بڵاوکراوەی شەرمەزاکردنییان هەبوو.

کاراکۆچ دوای بەردانی بە مەرجی، ڕاگەیاندراوێکی دا و وتی: "پێش هەموو شتێک سوپاسی هەڤاڵانی هاوکارم، خەباتکارانی چاپەمەنی ئازاد، هاوپیشەکانم و ڕێکخراوە دیموکراتیکەکان دەکەم کە لە کاتی دەستبەسەرداگرتنمدا پشتگیرییان لێکردم، پەیامی پشتگیریدانیان بڵاوکردەوە.

هێرشەکانی سەر چاپەمەنی ئازاد لە ساڵی ١٩٩٠ەوە وەک پارچەیەک لە ژیانمدا بەردەوامە. لەم ماوانەی دوایشدا وەک درێژکراوەی شەڕی تایبەتی تورک، لە ئەوروپاشدا هێرشەکانی سەر چاپەمەنی ئازاد زیاتربووە. گەل و دۆستانمان زۆر باش ئامانج و هێزەکانی ئەو ئۆپراسیۆنانە دەناسن، زۆر باش دەزانن چەندە دوژمنایەتی تێکۆشانی ئازادی گەلانی ستەم لێکراوان دەکەن.

لە بەرامبەر ئەو هێز و هێرشانەدا، ئامانجی ئازادی چالاکیەکانمان بە باشترین شێوە دەزانین و بەردەوامی پێدەدەین و لە هەموو گۆڕەپانەکاندا بەرەنگاری ئەو هێزانە دەبینەوە. هەمیشە بەدوای ئامانجی دیموکراتیکی و ئاشتی و ئازادی خۆماندا دەگەڕێین.

بانگەوازی لە گەلەکەمان، دۆستانی گەلەکەمان و هێزەکانی دیموکراتیکی شۆڕشگێر دەکەم، لە دژی هێرشەکانی سەر چاپەمەنی ئازاد تێکۆشانی گەورە بکەن. جارێکی دیکە سوپاسی هەموو ئەوانە دەکەم کە پشتگیرییان لێکردم."

یەکلایکردنەوەی دۆسیەیی کاراکۆچ لە ٢٤ تەموزاد ئەنجام دەدرێت، کاراکۆچ هەفتانە واژوو دەکات تا ڕۆژی یەکلایکردنەوەی دۆسیەکەی.