پیرئۆغڵو: کاتی هەنگاونان بۆ دواوە نییە، ئێمە سەردەکەوین!

پەرلەمنتاری هەدەپەی ئیستەنبوڵ موسا پیرئۆغڵو سەبارەت بە هەڵبژاردن کە چووەتە گەڕی دوەمەوە وتی، "ئێمە بەدەیان جار رووبەڕووی دەسەڵات و هاوشێوەکانی بووینەوە، لە کۆتایدا ئەردۆغان دەیدۆڕێنێت".

هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار و پەرلەمان لە ١٤ی ئایاردا بەڕێوەچوو، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار کەوتە گەڕی دووەمەوە. لە هەڵبژاردنی پەرلەماندا بە تایبەتی دەنگەکانی پارتی چەپی سەوز بۆ مەهەپە و پارتەکانی تر نوسرا.

لەکاتێکدا گفتوگۆکان لە بارە فرت و فێڵ و ساختەکارییەکان بەردەوامە، سەبارەت بە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار کە چووەتە گەڕی دووەمەوە پەرلەمانتاری هەدەپەی ئیستەنبوڵ موسا پیرئۆغڵو هەڵسەنگاندنی کرد.

پیرئۆغڵو رایگەیاند کە ئەردۆغان لە گەڕی یەکەمدا سەرنەکەوت، هەرچەندە ئەردۆغان لە گەڕی یەکەمەدا بە فێڵ و پێشێلکاری یاساکان ئەو ئەنجامەی دەیویست بەدەستی نەهێنا و سەرنەکەوت. راشیگەیاند: 'ئەردۆغان لە گەڕی یەکەمدا سەرنەکەوت، ئێمە ئەومان راگرت. ئاشکرایە کە لە گەڕی یەکەمدا شکستماندا، سەرباری هەموو فێڵ، فریو و کردەوەی جۆراوجۆری کایەپێکردن ئەردۆغان لە گەڕی یەکەمدا شکستی هێنا. هەر لە مێژە دەزانین، ئەردۆغان لێداوی دەدا و دەیگوت؛ 'ئەنجام لە موسڵەوە بەدەستهات' لە گەڕی دووەمدا ناچار دەبێت شکست قەبوڵ بکات. ئێستا ناچارە خۆی بۆ گەڕی دووەم ئامادە بکات، بێ هیوا بووە، ورەی نەماوە. کاتی کشانەوەی ئێمە یا خود گرتنەبەری رێگەی تر نییە. ئێمە ئەم هەڵبژاردنە دەبەینەوە. بەدەیان جار بەرەوڕووی ئەم دەسەڵاتە و هاوشێوەکانی بووینەوە. بە هەڵبژاردن یان بێ هەڵبژاردن لە کۆتاییدا ئەردۆغان دەیدۆڕێنێت؛ ئێمە سەردەکەوین".

هـ . ب