دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا پەیوەست بە کۆمەڵکوژییەکەی جزیرەوە داوای بەرگریکردنی لە تورکیا کرد

دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا پەیوەست بە دۆسییەی ئەو مەدەنیانەی لەکاتی قەدەغەکردنی هاتوچۆدا لە جەزیرە لە ژێرزەمینێکدا کۆمەڵکووژ کران، داوای بەرگریکردنی لە تورکیا کرد.

کۆمەڵکووژی جزیرە

لە کاتی قەدەغەکردنی هاتوچۆدا لە نێوان ساڵانی ٢٠١٥-٢٠١٦ لە ناوچەی جزیرەی شڕناخ لە ژێرزەمینێکدا بە دڕندەترین شێوە ١٣٧ کەس پێکڕا کۆمەڵکووژ کران. پەیوەست بەو پێشلکارییانەی تورکیا لە دژی مافەکانی مرۆڤ، لە ماوەکانی رابردوودا چەندین دۆسییەی داواکاری ڕادەستی دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا (DMME) کراوە.

دانیشتنی داداگا پەیوەست بە دۆسییەی ڕووداوەکە لە ١٣ـی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ڕێکخرابوو. دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا پەیوەست بە دۆسییەکە بڕیاری خۆی وەرگرتبوو وە بە ئاماژەدان بە پێشلکاری مافەکانی مرۆڤ گوتبووی "جێگەی قبوڵ کردن نییە".

دوای ئەوەی دادگای دەستووری بنەڕەتی تورکیا (AYM) دۆسییەکەی ڕەتکردەوە، جارێکی دیکە پارێزەران داواکارییان لە دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا تۆمارکردەوە. بۆیە پەیوەست بە دۆسییەکەوە ئەمجارە دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا بە دادگایکردنێک لە ٢٢ی ئایاردا داوای بەرگریکردنی لە تورکیا کرد.

لە پارێزەرانی دۆسییەکە، پارێزەر ڕەمەزان دەمیر ئاشکرای کرد دوای ئەوەی دادگای دەستووری بنەڕەتی تورکیا دۆسییەکەی ڕەتکردەوە، دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا دوای چاوەڕوانکردنی تورکیا بۆ هەنگاونان لەسەر دۆسییەکە، جارێکی دیکە داواکاریمان پەیوەست بە دۆسییەکە لە دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا تۆمارکردەوە، بۆیە دادگا لە ٢٢ی ئایاردا بە بڕیارێک داوای بەرگریکردنی لە تورکیا کرد.