وتەبێژی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی ژیانی کوردستان (پەژاک) لە چاوپێکەوتنێیکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) پەیوەست بە پێشهاتەکانی ئەم دواییەیی ئێران و ناوچەکە هەڵسەنگاندنی کرد و جەختی لەوەکردەوە ئامانجی پەژاک بونیاتانی ژیانێکی هاوبەشی گەلانە و ڕاماڵینی ئەو ناکۆکییانەی نێوان گەلانە کە دەوڵەتی ئێران کردوونی بە پاساوی درێژەکردنەوەی تەمەنی خۆی.
ئەندەریاری دەستنیشانی کرد قەیرانەکانی ئێران بە شەڕی ئیسرائیل-ئێران پەڕیوەتەوە بۆ قۆناغێکی دیکە و ئاماژەی بەوەدا قوڵبوونەوە و توندتربوونی شەڕەکە بۆ گەلی ئێران بە مانای قەیرانێکی قوڵ دێت.
زاگرۆس ئەندەیاری گوتی: "هەرخۆی لە بنەڕەتدا گەلی ئێران گیرۆدەی چەندین قەیرانی قوڵی گەمارۆی ئابووری، فشاری سیاسی و هەلومەرجی سەختن و بەرپابوونی ئەم شەڕەیش باری گرانی سەر گەلی ئێران زۆر قورستر دەکات."
'ڕەنگە ڕژێم لەدژی ڕێکخستبوونی کۆمەڵایەتی بوەستێتەوە'
ئەندەریاری ڕایگەیاند بەهۆی شەڕکەوە هاوشێوەی هەموو ئێران، دۆخی ڕۆهەڵاتی کوردستانیش خراپ بووە و گوتی، رژێمی ئێران لەگەڵ هەموو قەیرانێکی نوێدا پەلاماری دۆخ و خواستی ئازادیخوازی ناوخۆیی دەدات، بەتایبەت هێرش دەکاتەسەر لایەنە شۆرشگێڕ و پێشکەوتووخوازەکان."
ئەندەریاری سەرنجی خستەسەر شۆرشی 'ژن، ژیان، ئازادی' و بە ماتەوزەی کۆمەڵایەتی ناوی هێنا و گوتی: "ئەو شۆرشە لە ئێراندا وزەیەکی کۆمەڵایەتی مەزنی ئافراندبوو. پشتیوانییەکی گەورەی کۆمەڵایەتی و بەرخۆدانی ئافراندبوو. ڕەنگە ڕژێم هێرشکردنە سەر ئیسرائیل بە بەهانەیەک وەرگرێت و هێرشبکاتەسەر ئەم پشتوانییە کۆمەڵایەتییە. بۆی هەیە سەرلەنوێ فشارەکانی لەسەر زیندانیانی سیاسی، پێشەنگە کۆمەڵگەییەکان و شۆڕشگێڕان زیاتر بکات، هەروەها لە سێدارەدان زیاتر بکات."
'گەلەکەمان دەپارێزین و بێ پاراستن و تەنهای ناکەین'
زاگرۆس ئەندرەیاری جەختی لەوەکردەوە پێویستە لەم پرۆسەیەدا گەل بە ڕێکخستن بێت و لە نێو پشتیوانییەکی بەهێزدا بێت و گوتی: "لە بەرانبەر سەرکووتکردنی گەل لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە، پێویستە لە هەموو لایەن و گۆڕەپانێکەوە کۆمەڵگە بەڕێکخستن بێت. وەک پەژاک ساڵانێکە بەم تێگەیشتنەوە دەجوڵێینەوە و ڕێکخراوین. بەرگری لە گەلەکەمان دەکەین و بێ پاراستن و تەنهای ناکەین. لە هەموو ڕوویەکەوە ئامادەین، بە ڕێکخستنین و توانای ئەوەمان هەیە پاراستنی کۆمەڵایەتی خۆمان بکەین."
'دەبێت هەموو هێزەکانی ڕۆژهەڵات پێکەوە بجوڵێنەوە'
ئەندەریاری پێویستە کوردان بە وریای و هۆشیارییەوە ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین و شەڕی ئیسرائیل-ئێران هەڵسەنگێنن و بانگەوازی لە هەموو سیاسەت و هێزە کوردییان و بەتایبەت لە هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد لە بەرانبەر ئەم دۆخە ئاڵۆزدا پێکەوە بجوڵێننەوە.
زاگرۆس ئەندەریاری گوتی، "دوای شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی بە پێشەنگایەتی پەژاک زەمینەیەکی ڕوونی یەکێتی لە نێوان هێزە کوردییەکاندا بونیاتنراوە. ئەم یەکێتی و یەکگرتووییە بۆ گەلەکەمان گرنگییەکی ژیانی هەیە. بەتایبەت لە دۆخی شەڕدا ئەم پشتیوانییە زۆر گرنگ و کاریگەرە بۆ گەلەکەمان."
'بەشێک نین لە شەڕەکە'
ئەندەیاری ئاماژەی بەوەکرد هیچ کاتیک کوردان نەیانویستووە ببن بە بەشێک لە شەڕەکانی ڕۆژهەڵاتی ناویندا و گوتی: "وەک پەژاک لە دەرەوەی دەستەڵاتی ئێستا و سیاسەتی شەڕکردن، پارێزگاری لە تێگە و تێگەیشتنی سیاسی ڕێگەی سێهەمین دەکەین. پارێزگاری لە بەڕێوەبەری خۆجێی و پێکەوەژیانی گەلان دەکەین. بەشێک نیمان لەم شەڕە و نامانەوێت گەلەکەمان لەم شەڕە تێگوەگلێنین."
'چارەسەریی بونیانتانی ژیانێکی دیموکراتیک'
وتەبێژی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەژاک زاگرۆس ئەندەریاری جەختی لەوەکردەوە تێپەڕاندنی قەیرانەکان بونیاتنانی ژیانێکی دیموکراتیکانەیە و گوتی: "چارەسەریی لە بونیاتنانی ژیانێکی دیموکراتیک و پێکەوەژیانی گەلاندایە. نەک بە تەنها بۆ کورد، هاوکات بۆ هەموو کۆمەڵگە ئاینی و ئیتنیکیییەکانی ئێران، پێشنیارمان ژیانێکی هاوبەشی خۆسەرە. ڕژێمی ئێران بە درووستکردنی ناکۆکی لە نێوان گەلانی ئێراندا دەیەوێت درێژە بە حوکمی خۆی بدات. لە بەرانبەردا ئێمە پەرە بە جۆرە سیاسەتێک دەدەین ئەم ناکۆکیانە ڕاماڵێت و پشتیوانی گەلان بکات بە بنەمای خۆی. ئیمکانی ژیانێکی هاوبەش بە سیاسەتێکی گەلپارێزی لەسەر بناغەی خۆجێی و دیموکراتیک دێتەئاراوە. خواستمان جێبەجێ کردنی ئەم سیاسەتەیە."