پزیشکی داد راپۆرتی 'ناتوانێت لە زینداندا بمێنێتەوە'ی دا بە ئایسەڵ توغڵوک
دەزگای پزیشکی داد سەبارەت بە ئایسەڵ توغڵوک زیندانی نەخۆش کە تووشی بیرچوونەوە بووە، راپۆرتی 'ناتوانێت لەزیندادا بمێنێتەوە'یدا.
دەزگای پزیشکی داد سەبارەت بە ئایسەڵ توغڵوک زیندانی نەخۆش کە تووشی بیرچوونەوە بووە، راپۆرتی 'ناتوانێت لەزیندادا بمێنێتەوە'یدا.
دەزگای پزیشکی داد لەبارەی ئایسەڵ توغڵوک کە نەخۆشی بیرچوونەوەی هەیە و لە زیندانی جۆری ئێفی کۆجاعەلی راگیراوە، راپۆرتی "ناتوانێت لە زینداندا بمێنێتەوە"یدا.
لە راگەیەندراوێکدا لەلایەن نوسینگەی راگەیاندنی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) هاتووە، کە وەزارەتی داد راپۆرتەکەی پشتڕاست کردووەتەوە.
زانرا کە پارێزەران بە راپۆرتی دەزگای پزیشکی دادەوە سەردانی داواکاری گشتی دەکەن بە مەبەستی ئازادکردنی ئایسەڵ توغڵوک.
راگەیەندرا کە بنەماڵە و پارێزەران بەرەو زیندانی کاندریا کە توغڵوکی تێدا راگیراوە کەوتوونەتە رێگە.
هـ . ب