لە ٢٥ی ئازاری ٢٠٢١ەوە هیچ زانیارییەک لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نییە. سەرباری ئەوەش بۆ ماوەی ٦ مانگی دیکە چاوپێکەوتنی پارێزەران لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ قەدەغەکرا.
هەرچەندە ماوەی ساڵێکە هیچ زانیارییەک لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە بەدەست نەگەیشتووە، بەڵام پێش ئەوەی قەدەغەى چاوپێکەوتنی پارێزەران لەگەڵ رێبەر ئاپۆ کۆتایی پێ بێت، دیسانەوە بۆ ماوەی ٦ مانگی تر چاوپێکەوتنی پارێزەرەکانیان لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ قەدەغە کردەوە.
ڕۆژی ٢٢ی نیسان قەدەغەی چاوپێکەوتنی پارێزەران لەگەڵ رێبەر ئاپۆ کۆتایی پێهات و بە کۆتایهاتنی ئەو قەدەغەکارییە، پارێزەران داوای ئەنجامدانی چاوپێکەوتنیان لەگەڵ ڕێبەر ئۆجەلان دا کردبوو، بەڵام لە ٢٩ی نیسان دا ئەو داوایە لەلایەن دەستەی دادگاوە ڕەتکرایەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، هۆکاری ڕەتکردنەوەی ئەو داوایەی پارێزەران بۆ ئەوە گەڕێندراوەتەوە، کە بڕیاردراوە بۆ ماوەى ٦ مانگی تر چاوپێکەوتنی پارێزەران لەگەڵ رێبەر ئاپۆدا قەدەغە بکرێت و ئەو بڕیاری قەدەغەکاریەش لە ١٣ی نیسانەوە سەپێنراوە، بەڵام لە بارەی هۆکاری سەپاندنی ئەو قەدەغەکارییەوە هیچ زانیارییەک بە پارێزەران نەدراوە.
لە ٢٢ی نیسان دا قەدەغەکاریی پێشوو بەبێ ئەوەی پارێزەرانی لێ ئاگادار بکەنەوە کۆتایی پێهاتبوو.لەبەر ئەوەش پارێزەران لە ٦ی ئایاردا سەردانی دادگای سزاکانی بورسایان کرد و تانەیان لە بڕیاری قەدەغەکارییەکە دابوو.
ژ.ت