قڕکردنی سیاسی: هاوسەرۆکی ئیهادە دەستگیرکرا

دوای ئەوەی وەزیری ناوخۆی تورک کردیە ئامانج، ئوزتورک تورکدۆغان هاوسەرۆکی ئیهادە دەستگیرکرا.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ئوزتورک تورکدۆغان هاوسەرۆکی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهادە)، زەینۆ بایرامئۆغلۆ گۆتەبێژی ئەنجومەنی ژنانی ئەنقەرەی هەدەپە، عەلی ئوزکان ئەندامی ئەنجومەنی پارتی هەدەپە، شوکریە ئەرجان هاوسەرۆکی رێکخستنی هەدەپە لە ئەسکیشەهیر و ئەندامانی هەدەپە حسێن گەڤەر و بەتول کۆجا دەستگیرکران.

سولەیمان سویلۆ وەزیری ناوخۆی تورک دوای هێرشی داگیرکەری بۆ سەر گارێ کە سوپای تورک شکستی هێنا، لە پەرلەمان وتبووی (ئەو کۆمەڵەیەی کە رۆحی تێدا نەماوە) و بەم شێوەیە ئیهادەی کردە ئامانج.

ف.ق