راگه‌یه‌نراوی حه‌وت پارتی له‌ باره‌ی ئوكرانیاوه‌: ئێمه‌ لایه‌نگری ئاشتین

حه‌وت پارتی چه‌پگر كه‌ له‌ كۆتایی هه‌فته‌دا كۆبوونه‌وه‌ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كیان دامه‌زراند، سه‌باره‌ت به‌ شه‌ڕی ئوكرانیا راگه‌یه‌نراوێكی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه‌ و رایانگه‌یاند، "ئێمه‌ لایه‌نگری ئاشتین".

هه‌ده‌په‌، ئه‌مه‌په‌، ئه‌هه‌په‌، هاڵكئه‌ڤله‌ری، سه‌مه‌فه‌، تیپ و ته‌ئۆپه‌ له‌ باره‌ی شه‌ڕی ئوكرانیاوه‌ راگه‌یه‌نراوێكی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌، "ئێمه‌ نه‌ لایه‌نگری ئه‌و سیاسه‌ته‌ ئیمپریاڵیسیتیانه‌ین كه‌ روسیا و ناتۆ به‌ پێشه‌نگایه‌تی ئه‌مریكا ئیراده‌ی گه‌لان به‌ نه‌بوو داده‌نێت. گه‌ل ناچار نییه‌ له‌ نێوان ئه‌و دوو لایه‌نه‌دا ببێته‌ لایه‌نگیری یه‌كێكیان. ئه‌و شه‌ڕه‌ ناڕه‌وایه‌ و داوایه‌كه‌ بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هێز بۆ شه‌ڕ. ئێمه‌ لایه‌نگری ئاشتین، لایه‌نی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئه‌و گه‌لانه‌یه‌ كه‌ له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان له‌ دژی شه‌ڕ وه‌ستاونه‌ته‌وه‌، یه‌ك لایه‌نه‌".

له‌ درێژه‌دا راگه‌یه‌نرا، "له‌ دۆنێتسك و لوگانسك و ئوكرانیا سڤیل ده‌مرن، گه‌ل له‌ وڵاتی خۆیانه‌وه‌ كۆچبه‌ر ده‌بن و ناچار ده‌كرێن كه‌ به‌ كۆمه‌ڵ وڵاته‌كه‌یان جێبهێڵن. هه‌موو هێزه‌كانی شه‌ڕ و داگیركه‌ر ده‌بێت له‌ ناوچه‌كه‌ بكشێنه‌وه‌، ده‌بێت مافی ئه‌وه‌ی گه‌ل بتوانن چاره‌نوسی خۆیان دیاری بكه‌ن به‌ فه‌رمی بناسرێت. ئیمپریالیزم و فاشیزم به‌ فه‌رمانه‌كانشیانه‌وه‌ دیاره‌، به‌ جۆرێك كه‌ چه‌كی ئه‌تۆمی به‌كاربهێنن شێت بووه‌.  هیرۆشیما، ناكازاكی، ڤێتنام و هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ڵگه‌ی مێژوویی ئه‌و دڕنده‌ییه‌یه‌. ئێمه‌ به‌رامبه‌ر به‌و دڕنده‌ییه‌ بێده‌نگ نابین! له‌ دژی شه‌ڕ كاتی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئێمه‌ بانگه‌وازی ئاشتی، خوشك و برایه‌تی له‌ئێستاوه‌ به‌رزده‌كه‌ینه‌وه‌".

هـ . ب