رێپێوانی درێژمەودای گەنجان لە سێیەم رۆژدا بەردەوام بوو
رێپێوانی درێژمەودای گەنجانی کورد و ئینترناسیۆنالیستەکان لە ئەوروپا لە سێیەم رۆژدا بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بەردەوام بوو.
رێپێوانی درێژمەودای گەنجانی کورد و ئینترناسیۆنالیستەکان لە ئەوروپا لە سێیەم رۆژدا بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بەردەوام بوو.
گەنجانی کورد و ئینتەرناسیۆناکیستەکان بە پێشەنگایەتی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێر لە ئەوروپا لە هەموو ئەوروپا کۆبونەوە و دەستیان بە رێپێوانی درێژمەودا کرد.
رێپێوانی درێژمەودا هەموو ساڵێک بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ئەنجام دەدرێت، ئەمساڵ رێپێوانەکە لە شاری کۆڵنی ئەڵمانا بە دروشمی ' دەست بە دەست – شان بە شان، وەرن بۆ جەنگی ئازاد' دەستیپێکرد و تاوەکو شاری ئۆچن بەردەوام دەبێت.
رۆژی سێیەمی رێپێوانەکە لەبەردەم وێستگەی شەمەندەفەر لە ناوەندی بینرایسی دۆسەڵدۆڵف بە خولەکێک رێزگرتن بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی شۆرشی کوردستان دەستیپێکرد.
گەنجان دواتر لە ناوەندی بینرایس دەستیان بە رێپێوان کرد و تاوەکو ناوەندی دۆسەڵدۆڵف رێپێوانیان ئەنجامدا.
ف.ق