"رێپێوانی گەملیک ڕێپێوانێکە بۆ داهاتوومان"
سیاسەتمەدارانی دەبەپە و هەدەپ ڕایانگەیاند: "رێپێوانی گەملیک ڕێپێوانێکە بۆ بنیاتنانی ئایندەییەکی هاوبەش، ئێمە بەرخۆدانمان هەڵبژاردووە"، داوای دەکەین بە بەهێز ترین شێوە بەشداری ڕێپێوانەکان ببن.
سیاسەتمەدارانی دەبەپە و هەدەپ ڕایانگەیاند: "رێپێوانی گەملیک ڕێپێوانێکە بۆ بنیاتنانی ئایندەییەکی هاوبەش، ئێمە بەرخۆدانمان هەڵبژاردووە"، داوای دەکەین بە بەهێز ترین شێوە بەشداری ڕێپێوانەکان ببن.
بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ئەمساڵ ڕێپێوانێک بە ناوی 'رێپێوانی ئازادی عەبدوڵڵا ئۆجالان' لە ناوچەی گەملیکی بورسا بەڕێوەدەچێت.
بۆ ئەو ڕێپێوانە لە هەموو ناوچەکانی تورکیا و کوردستان لەگەل گەلی ناوچە جیاوازەکان کۆبوونەوە ئەنجام دەدرێت. ڕێپێوانەکە لە ١٩ی تیشرینی دووەم لە هەموو ناوچەکانی تورکیا و لە کوردستانیش لە ١٨ی تیشرینی دووەم دەست پێدەکات.
سەبارەت بە ڕێپێوانەکە هاوسەرۆکی گشتی بەدەپە، هاوسەرۆکی هەدەپ، موراد کالماز، ئەندامی مەجلیسی پارتی بەدەپە جەڤدات کۆناک قسەیان کرد و ڕوونکردنەوەین لە سەر ئەم ڕێپێوانە دا.