بەرخۆدانی کۆتاییهێنان بە گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی، لە ساڵی ٢٠٢١دا بێوەستان بەردەوام بوو و لە هەمان کاتدا لە هەموو جیهان بڵاوبووەوە. چالاکی مانگرتن لە خواردن بە شێوەی دەوری و بێدەمی زیندانیان دۆزی پەکەکە و پاژک مۆری خۆی لە بەرخۆدانی ساڵی ٢٠٢١دا.
مانگرتن لە خواردن کە لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ دەستیپێکردبوو و زیندانیان سیاسی زیندانەکانی تورکیا و باکوری کوردستان بەشداریان تێدا کرد، دوای بەرخۆدانی ٢٩٠ رۆژی، لە ١٢ی ئەیلولی ٢٠٢١ کۆتایی هات. بە ناوی زیندانیان دۆزی پەکەکە و پاژک، دەنیز کایا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، "بە چالاکی جیاوازتر بەشداری لە هەنگاوی 'کات کاتی ئازادیدا ' دەکەن. بۆ پشتگیریکردن لە چالاکی مانگرتن لە خوواردنی ٢ هەزار زیندانی و سزادراو لە ١٠٧ زینداندا، لە کەمپی مەخمور و کەمپی لاڤریۆی یونان دەست بە چالاکی مانگرتن لە خواردن کرا.
کوردستانیان لە ئەوروپا، ئاسیا و ئەمریکا، لەگەڵ دۆستەکانیان لە ساڵی ٢٠٢١دا کاریگەرتر، رێکخراوەتر و ماوە درێژتر بەرخۆدانیان کرد. لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا بۆ کۆتاییهێنان بە بێدەنگی لایەنە پەیوەندیدارەکان، لە ساڵی ٢٠٢١دا خۆپیشاندانەکان بێوەستان بەردەوام بون. کوردستانیان و دۆستەکانیان لە گەلانی دیکە، داوایان کرد کە نەتەوە یەکگرتووەکان، کۆنسەی ئەوروپا، کۆمیتەی رێگریکردن لە ئەشکەنجە، دیوانی دادی لاهات و حکومەتەکانی رۆژئاوا وەک ئەڵمانیا، فەڕنسا و بەریتانیا بە زوترین کات دەست بە جموجووڵ بکەن.
چالاکیەکەی بەردەم باڵەخانەی نەتەوە یەکگرتووەکان ٤٧ هەفتەیە بەردەوامە
بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، لە هەموو جیهانم نامە بۆ ئەنتۆنیۆ گۆتیرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان نامە ڕەونەکران. لە نامەکاندا داواکراوە کە بە زوترین کات دەستوەردان بکرێت. کوردستانیان و دۆستەکانیان لەبەردەم ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری جنێفی سویسرا لە ٢٥ی کانونی دووەمی ٢٠٢١دا دەستیان بە چالاکی کرد. کوردستانیان لە بەردەم باڵەخانەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان چادریان هەڵدا و هەوڵیاندا دەنگی خۆیان بە لایەنە پەیوەندیدارەکان بگەیەنن. چالاکیەکە کە هەموو رۆژانی چوارشەممە ئەنجام دەدرێت، ٤٧ هەفتەیە بەردەوامە.
١٠ ساڵە ئیشکگری ئازادی بەردەوامە
'ئیشکگری ئازادی' کە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٢ لە شاری ستراسبۆرگی فەڕەنسا لە بەردەم باڵەخانەی کۆنسەی ئەوروپا، پەرلەمانی ئەوروپا، دادگای باڵای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا، کۆمیتەی رێگریکردن لە ئەشکەنجە دەستپێکرد، بەهۆی کەرەنتینەی کۆڤید ١٩ لە تشرینی دووەمی ٢٠٢دا راوەستێنرا. دوای کۆتاییهێنان بە کەرەنتینە، لە ١٩ی کانونی دووەمی ٢٠٢١دا سەرلەنوێ دەستیپێکردەوە.
چالاکیەکە هەموو رۆژانی هەفتە لە کاتژمێر ٠٨:٣٠ تاوەکو ١٧:٠٠ بەردەوامە. هەموو هەفتەیەک گروپێک لە کوردان و دۆستەکانیان لە وڵاتانی جیاوازی ئەوروپاوە رێپێوان ئەنجام دەدەن. چالاکیەکە لە ساڵی ٢٠٢١دا ٩ ساڵی خۆی تەواو کرد. بە بۆنەی ١٠مین ساڵی چالاکیەکەلە هەمان گۆڕەپان رێپێوان و میتینگی فراوان ئەنجامدران. لە چالاکیەکەدا کە بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ئەنجامدران، بە زمانە جیاوازەکان برۆشور و کتێب بڵاوکراەوە و باسی ژیان، تێکۆشان و گرنگی ئازادی ڕێبەری گەلی کوردککرا.
رووی کورد لە ستراسبۆرگ بوو
کوردستانیان کە لە ماوەی ٥٠ ساڵی رابردوودا ژمارەیان لە ئەوروپا زیاد بووە. جگە لە 'ئیشکگری ئازادی' لەنێو ساڵی ٢٠٢١دا لە ستراسبۆرگ زۆر چالاکیان ئەنجامدا. لەسەر بانگەوازی تەژەکە – ئە و کەجەدەکە – ئە لە شاری ستراسبۆرگی فەڕەنسا کوردستانیان و دۆستەکانیان لە ١٢ی ئایاردا دەستیان بە چالاکی دانیشتن کرد. لە چالاکیەکەدا گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، هێرشە داگیرکەریەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشوری کوردستان و بریاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەدژی سێ شۆرشگێری گەورەی کورد شەرمەزارکان. چالاکیەکە ٤ هەفتە بەردەوام بوو.
چالاکیەکی ماوەدرێژی دیکە لە ستراسبۆرگ لە کانونی یەکەمی ٢٠٢١ دەستیپێکرد. چالاکەیەکە هاوکات لەگەڵ کۆبونەوەی کۆمیتەی وەزیرانی کۆنسەی ئەوروپا دەستیپێکرد کە لە کۆبونەوەکەدا دوای ٧ ساڵ باسی سزای سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد کرا، لە شارە جیاوازەکان کوردستانیان و دۆستەکانیان بەشداریان لە چالاکیەکە کرد.
هێرشکردن بۆسەر چالاکی وابەستنەبوونی مەدەنی
تێکۆشان و بەرخۆدان لە ستراسبۆرگ ساڵێک بەردەوام بوو. لەگەڵ دەوڵەتی تورک دەوڵەتی فەڕەنساشی ترساند. بەرلە ساڵیادی پیلانگێڕی ٩ی تشرینی یەکەم، لەبەردەم کلێسەی مائوریک کوردستانیان چالاکیان ئەنجامدا و چادریان هەڵدا. بەڵام پۆلیسی فەڕەنسا هێرشیان کردە سەر چالاکوانان. ئەو رۆژە دوای خۆپیشاندانە جەماوەریەکان لەبەردەم باڵەخانەی کۆنسەی ئەوروپا گوندی کۆمین دروستکرا، بەڵام پۆلیس بە توندی دەستوەردانی کرد و کۆمینەکانی تێکدا. لەبەردەم کۆمیتەی رێگریکردن لە ئەشکەنجەی سەر بە کۆنسەی ئەوروپا، گەنجانی کورد ٥ی نیشان دەستیان بە چالاکی وابەستنەبوونی مەدەنی کرد، بەڵام پۆلیس هێرشی کردە سەر گەنجان. ٧ی ئایار لە حەوشەی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا گەنجان چالاکیان ئەنجامدا بەڵام پۆلیسی ٢ کەسی دەستگیرکرد.
هەروەها کوردستانیان لەبەردەم دادگای لاهای لە شاری دێن هاگی هۆڵەندا کۆبوونەوە و لە ساڵی ٢٠٢١دا چەندین جار داوای هەڵگرتنی گۆشەگیریی ئیمراڵی و زامنی ئازادی جەستەیی ڕێبەرەکەیان کرد. بێگومان کورد لەئەوروپا نەک هەر لەو شارانەدا رژانە نێو شەقامەکان. بەدرێژایی ساڵ هەموو هەفتەیەک لەچەندین شار خۆپیشاندان ئەنجامدەدرا و لەدەیان شار کوردستانیان لەگەڵ دۆستەکانیان چالاکیان ئەنجامدا بۆ نموونە؛ لە ساڵیادی پیلانگێڕیی ١٥ی شوبات و ٩ی ئۆکتۆبەردا، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ئازادی عەبدوڵا ئۆجالانەوە، لە ١٦ی ئازاردا، لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا چالاکی ئەنجامدران و لە ١٠ی کانونی یەکەمدا خۆپیشاندان ئەنجامدران.
"ڕێپێوانی درێژمەودا" لە چەندین شار بەڕێوەچوو
ڕێپێوانی درێژمەودا کە بە شێوەیەکی نەریتی هەموو ساڵێک لە شارێکی ئەڵمانیاوە بۆ شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا ڕێکخرابوو، ئەمساڵ بە هۆی ئاستەنگەکان بە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو بەشێوەیەکی جیاواز ڕێکخرابوو. چالاکییەکە بە گردبونەوەیەک لە شاری هاناو دەستیپێکرد و گرووپە ئینتەرناسیۆنالیستەکان کە نزیکەی ١٥٠ کەس بوون بەشدارییان کرد. چالاکییەکە لە چەندین شار بۆ ماوەی ٩ ڕۆژ بەردەوام بوو و بە ڕێپێوان و گردبونەوە لە فرایبورگ کۆتایی هات. لە هەمان کاتدا، ڕێپێوانێکی دوو ڕۆژە لە نێوان نیو مونستەر و کیل بەڕێوەچوو. بەبۆنەی ١٥ی شوباتەوە، لە شتوتگارت ڕێپێوانێکی دوو ڕۆژەی دیکە بەڕێوەچوو.
ڕێپێوانی درێژمەوەدا بۆ ئازادکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، کە ساڵانە لەلایەن تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ تەجەشە و تەکۆ – ژن ڕێکخرابوو، ئەمساڵیش ئەنجامدرا. ئەو رێپێوانە لە ١٢ی ئەیلول لە نێوان کۆلن و ئاچێن دەستی پێکرد. سەدان گەنج لە نەمسا و سوید و هۆڵەندا و ئینگلتەرا و سویسراوە و ئەڵمانیا و فەرەنساش بەشداریان لە رێپێوانەکە کرد. ڕێپێوانەکە بۆ ماوەی ٦ رۆژ بەردەوام بوو سەرەڕای ورووژاندنی هێزەکانی پۆلیسی ئەڵمانیا و گروپە فاشیستەکانی ئاکەپە - مەهەپە، لە ١٨ی ئەیلولدا بە جۆش و خڕۆشەوە کۆتاییان پێ هات.
سەرەڕای ئەو خۆپیشاندانە جەماوەریانەی کە لەلایەن ڕێکخراو و کۆمەڵە و فیدراسیۆنەکانەوە ئەنجام درانن، هەروەها کوردستانیان بە دەستپێشخەریی ئازادیی ڕێبەرەکەی چالاکیی شەخسیان ئەنجام دا. بۆ نموونە لە شاری هێلسینکی پایتەختی فینلاندی کوردستان ئیدریس ئالئۆسۆ لە ساڵیادی پیلانگێڕیی ١٥ی شوباتدا ٤٢ کیلۆمەتر بەپێی رێگەی بڕێ بۆ ئیدانەکردنی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد. ئالئۆسۆ بۆ ماوەی ٣ کاتژمێر و ٤٠ خولەک لە بارودۆخێکی سەختی زستاندا رێپێوانی ئەنجامدا. خەڵکی فینلەندا پشتگیری لە رێپێوانەکە کرد. هەروەها لەگەڵ ئال ئۆسۆ، شڤان رەشید ٢٠ کیلۆمەتر و گەلح جیمهان ٧ کیلۆمەتر رێپێوانیان ئەنجامدا.
کتێبخانەی گەڕۆکی رێبەرتی لە ئەوروپا دەست بە گەڕی خۆی کرد
کتێبخانەی گەڕۆکی رێبەرتی' یەکێک لە چالاکیە جیاواز و کاریگەرەکان بوو. پاسەکە کە چەندین بەرهەمی لە هزری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەخۆگرتبوو، گەشتی کرد بۆ چەندین شاری ئەوروپا و لە ناوچە قەڵەباڵغەکان وەستا. لە شارەکانی ئۆڵدنبێرگ، بیڵفێلد، ووپێرتال، ساربروکن، ترێەر، دارمستادت، ئەشافێنبێرگ، مانهایم، گیسن، رۆسێلسهایم، ویسبادن، ماینز، فرانکفۆرت، بەرلین، درێسدن، لایپزیگ، ئەڵمانیا، لە ستۆکهۆڵم، یوپسالا، ئوربرو، جیرنتورگ، مالمو و گوتبورگ، سوید، لە شارەکانی لوزان، سولوتورن، زوریخ، برن و لوزەرن لە سویس، لە شارەکانی پاریس، مارسی، دراگویگنان، مونتپلیه، تولوز و بوردو لە فەرەنسا، لە شارەکانی ئەمستردام و دن هاگ لە هۆڵەندا، گەشتی کرد بۆ برۆکسل و بەلجیکا و ڤییەنا و نەمسا و ڕۆمای ئیتالیا.
'کەشتی ئازادی' لە یۆنانەوە بۆ ئیتاڵیا
جیاواز لە ساڵانی ڕابردوو، لە ساڵی ٢٠٢١دا کارێکی جیاواز ئەنجام درا. ئەو چالاکیەش "کەشتی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان" بوو. نزیکەی ٥٠ کەس لەئەڵمانیا، فەرەنسا، سویسرا، بەرازیل، ئیسپانیا، سوید، ئیتالیا، یۆنان و ئینگلتەرا بەڕۆژنامەنووسان و سیاسەتمەداران و نووسەران و پارێزەرانی ئاشتی و نوێنەرانی بزووتنەوەی ژنان و نوێنەران و هونەرمەندانی کورد لە کەشتیەکەدا بوون. کەشتییەکە لە ١٢ی تشرینی دووەم، لە ساڵیادی چوونی ڕێبەری گەلی کورد بۆ ڕۆما گەیشتە ئیتالیا.
وڵاتپارێزی کورد لەدژی گۆشەگیری ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا
وڵاتپارێزی کورد خەلیل شەن، ٢٥ ساڵ بوو لە شاری دریسدینی ئەڵمانیا دەژیا، لە ساڵیادی پیلانگێڕی ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ لەدژی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و بۆ شەرمەزاکردنی گۆشەگیری ئیمڕالی، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا. شەن بەردەم ئەنجومەنی ویلایەتی دریسدینی وەک شوێنی چالاکیەکە هەڵبژارد و دوای خۆی نامەیەکی بەجێهێشت کە وتبووی، "ڕێبەری مرۆڤایەتی سەرۆک ئاپۆ چەندین مانگە چارەنووسی نادیارە، نە پارێزەر و نە خانەوادەکەی ناتوانن چاوپێکەوتنی لەگەڵ ئەنجام بدەن. لەدژی ئەوە خەبات و جووڵە هەیە، بەڵام بەڕادەی پێویست نییە."
سبەینێ: کەمپەینەکانی 'ئازادی بۆ عەبدوڵلا ئۆجالان' لە ساڵی ٢٠٢١دا سەرنجی جیهانی بەلای خۆیدا ڕاکێشا.
ف.ق