ساڵی ٢٠٢١ گۆشەگیری قورستر بوو، بەرخۆدانیش لە جیهاندا زیاتر بڵاوبووەوە –بەشی یەکەم-

لە ساڵی ٢٠٢١ دا گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان قورستر بوو و تێکۆشان بۆ تەندروستی و ئازادیی ئۆجالان ئاستێکی جیهانیی بەخۆوە بینی. لە ساڵی ٢٠٢١دا گەلی کورد تەنیا جارێک بەپەیوەندییەکی تەلەفۆنی 5 خولەکی لە دۆخی رێبەرتی ئاگادار بووەوە.....

لە ساڵی ٢٠٢١ دا گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان قورستر بوو و تێکۆشان بۆ تەندروستی و ئازادیی ئۆجالان ئاستێکی جیهانیی بەخۆوە بینی. لە ساڵی ٢٠٢١دا گەلی کورد تەنیا جارێک بەپەیوەندییەکی تەلەفۆنی 5 خولەکی لە دۆخی رێبەرتی ئاگادار بووەوە. کردەوەی تایبەت بە ناوی 'سزای دیسیپلینیان' بەسەر رێبەرتیدا سەپاند.

لە ساڵی ٢٠٢١دا، گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چووە ساڵی ٢٢هەمینەوە. سەرەڕای ئەوەش بەرخۆدانی ڕێبەری گەلی کورد کە لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩بە پیلانگێڕییەکی نێودەوڵەتی ڕفێندرا و لە دژی ڕژێمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری دەستگیرکرابوو، ٢٢ ساڵە بەردەوامە. لە ساڵی ٢٠٢١دا حکومەتی ئاکەپە - مەهەپە لە زیندانی ئیمڕاڵی گۆشەگیری و بەتەنیاهێشتنەوەی قورستر کرد.  پرسی تەندروستی و ئازادی ڕێبەری گەلی کورد لە ئەجندای خەڵکی کوردستان و گەلانی تر دەرنەکەوت.

دوابەدوای زیادبوونی هەڵوێستی گشتی کوردستان و جیهان، محەمەد ئۆجالان برای ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە لە ٣٢٤ ڕۆژ بوو هیچ زانیارییەکی پێنەگەیشتووە، لە ٢٥ی ئازاری ٢٠٢١دا بە کورتی لە گەڵ ڕێبەر ئۆجالان قسەی کرد. عەبدوڵلا ئۆجالان کە دوایین جار لە ١٧ی نیسانی ١٠١٠ بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ براکەی کرد ، وتی: "ئەو جۆرە چاوپێکەوتنە زۆر هەڵەیە و مەترسیدارە ئەگەر کۆببنەوە دەبێت پارێزەران ئامادەبن و ئەم لێدوانانە مۆری خۆی لە رۆژەڤی ساڵەکەدا.

محەمەد ئۆجالان وتی، لە ٢٤ی ئازار کاتژمێر ١٨:٠٠ کەسێک کە خۆی وەک بەڕێوەبەری زیندانی ئیمڕالی ناساندووە تەلەفۆنی بۆ کردووە. محەمەد ئۆجالان رایگەیاند، پێویستە ٢٥ی ئازاد کاتژمێر ١٣:٤٥ لە داواکاری کۆماری روحا ئامادە بێت و بە تەلەفۆن لەگەڵ کاکیدا قسە بکات."

محەمەد ئۆجلان وتی: بەیانی خۆمم گەیاندە دادگای ڕۆحا، داوام لێکرا کە بۆ ماوەی 10 خولەک لە ژورێکی قاتی ژێرەوەی بیناکە بم، لەوێ کارمەندێک هەیە کە پەیوەندییەکەت لەگەڵ براکەت ڕێکدەخات، دەنگی تەلەفۆنەکە هات، وەڵامم دایەوە و ئۆجەلان یەکسەر وتی: “چون هاتویتە ئێرە؟ کێ تۆی هێناوە؟ ئەمە چونە؟ تۆ ئێستا لە کوێیت؟"

محەمەد ئۆجەلان ڕایگەیاند: براکەم وتی؛ “هەم تۆ هەڵەی هەمیش دەوڵەت، هۆکارەکەشی ئەوەیە، ساڵێکە هیچ دیدارێک نەکراوە، ئەمە لە یاسای دەوڵەت و هیچ یاسایەکی دیکەش جێگەی نابێتەوە، هاتنی تۆ هەڵەیە و زۆر مەترسیدارە، دەوڵەتیش مەترسیدارە، ئەمە شتێکی ڕاست نییە، ئەگەر دیدارێک بکرێت پێویستە لە چوارچێوەی یاسا بێت، نابێت بە دڵی خۆیان و دوای ساڵێک دیدارێک بە تەلەفۆن رێكبخەن، ئەوەی ئێوە دەیکەن زۆر هەڵەیە، دەوڵەتیش یارییەکی هەڵە دەکات، ئەمە یاسایی نییە، ڕاست نییە، هیچکات قبوڵ ناکرێت، هاوکات مەترسیدارە، ئاگاتان لێیە چی دەکەن؟ دەمەوێت پارێزەرانم بێنە ئێرە و دیدارم لەگەڵدا بکەن، ئەمە شتێکی یاساییە، ٢٢ ساڵە لێرەم، ئەگەر کێشەیەک بێتە پێش چون دەبێت؟ ئەم کێشەیە تەنیا لە ڕێگەی یاساوە چارەسەر دەکرێت، بۆ نایەنە ئێرە؟ ئەگەر چاوپێکەوتنێک بێت دەبێت لەگەڵ پارێزەران بێت، چونکە ئەم دۆخە هەم سیاسییە هەمیش یاساییە."

لە بەردەوامیدا محەمەد ئۆجەلان وتی"بە سەرۆکم وت؛ یەکێک لە هۆکارەکانی هاتنم بۆ ئێرە چالاکییەکانی مانگرتن لە خواردنەو  سەرۆکیش وتی: نامەوێت کەس بۆ من لە مانگرتن لە خواردن و لە زینداندا بمرێت، پێشتریش ئەمەم وتبو، ئێستاش دەیڵێمەوە، پێویست بەمە ناکات، ئەمە شتێکی قورسە، پێویستە ئێوە ئەمە ببینن."

محەمەد ئۆجەلان ئەوەشی خستەڕو"نزیکەی چوار بۆ پێنج خولەک قسەمان کرد، دەنگێک بە لاوازی هات، بە باوەڕم دەنگی سەرۆک بو، وتی: ئەم دیدارە زۆر هەڵەیە، ئەمە دیداریش نییە، بەڵام دوای ئەمە تەلەفۆنەکە پچڕا."

محەمەد ئۆجەلان وتی"دوای پچڕانی تەلەفۆنەکە، دۆخەکەم بەو کاربەدەستە لەوێ بو گەیاند، ویستیان لەوێ بمێنمەوە، دواتر کەسێکی دیکە تەلەفۆنی کرد و وتی پێویستە لەوێ بمێنیتەوە، دوای 10 بۆ 15 خولەک، وتم چیتر تەلەفۆن ناکرێتەوە، دوایی وتیان، دیدار تەواو بوە."

لە کۆتایی قسەکانیدا محەمەد ئۆجەلان ڕو لە دەوڵەت و کەسانی خاوەن ویژدان وتی: کردەوەیەکی بەم شێوەیە قبوڵکراو نییە.

لە ژێر گۆشەگیریدا دوو جار سزای دیسیپلین

دەوڵەت تورک وڵامێکی ئەرێنی بە بانگی گەلی کورد و دۆستەکانی نەدا و بەرخۆدانیان، رژێمی گۆشەگیری ئەشکەنجەی کە دەوڵەتی تورک لە ئیمڕالی پەیڕەو دەکات، لە ساڵی ٢٠٢١دا دوو جار سزای دیسیپلینی بەسەر رێبەری گەلی کورددا سەپاند. پارێزەرانی نوسینگەکی یاسایی سەدە لەو رۆژانەدا کە بە سەردان و راگەیەنراو دەیویست بچێتە ئیمڕالی زانی کە ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١سزای دیسیپلین بەسەر رێبەری گەلی کورددا سەپێنراوە.

رای گشتی کورد ٢٩ی تشرینی دووەم لە سزایەکی دیکەی دیسیپلین ئاگادار بووەوە. پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە راگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە و داوای 'چاوپێکەوتنی بەپەلەیان ' کرد لەگەڵ عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد کە گۆشەگیریەکی قورسی لەسەر سەپێنراوە و بە مەبەستی چاوپێکەوتن لەگەڵ رێبەر ئۆجالان و عومەر خەیری کۆنار، حامیلی یڵدرم و وەیسی ئاکتاش لە ٢٢ی تشرینی دووەمدا سەردانی دادگای بورسەیان کردبوو. نوسینگەکە رایگەیاندبوو کە ئەوان ٨ مانگە هیچ زانیاریەکیان لەبارەی موەکیلەکەیان و ٣ زیندانی دیکە لە رووی ژیان، دۆخی تەندروستی، دۆخی زیندان، دۆخی یاسایی و رێوشوێنی کۆڤید١٩ نین. دادگای بورسا داواکەی رەتکردنەوە و قەدەغەی ٦ مانگی ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ی بەهۆی لێپرسینەوەی دیسیپلین وەک بیانوو پیشاندا. دادگای دەوڵەتی تورک لە بڕیاری چاوپێکەوتنی خانەوادەشدا بڕیاری سەرۆکایەتی دەستەی دیسیپلینی بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمڕالی لە ١٨ی تەموزی ٢٠٢١ کە سی مانگ بوو لە ژێر ناوی 'بێبەشکردنی مافی سەردانیکردن' وەک بیانوو پیشاندا. بەڵام لەبارەی لێپرسینەوەی دیسیپلین و سزاکەدا هیچ زانیاریەکی ئاشکرا نەکرد.

قەدەغەکردنی 'ڤۆڵتا'

ڕێزان ساریجا، پارێزەری نوسینگەی یاسای سەدە، لەبارەی پشتپەردەی سزای سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان وتی، دەیانەوێت سزاکەی ئۆجالان بشارنەوە. ئەوان نایانەوێت ئەم سزایە ببینرێت. چەندین سزای دیسپلین بەسەر بەڕێز ئۆجالاندا سەپێندراوە. بەڕێز ئۆجالان دەچێتە حەوشەی زیندانەکە و وەرزش دەکات و بەپێ دەگەڕێت و بۆیەش سزا دەدرێت و وتی، بە هۆی ئەوەی لە حەوشەکەدا بە پێی پیاسەی کردووە سزای بەسەردا سەپێنراوە. بەڕیز ئۆجالان داوای تێهەڵچوونەوەی کردووە. مافی گەشت (ڤۆڵتا) مافێکی جیهانییە. ئەمە دەریدەخات کە سزاکە بە ئەنقەست بەسەریدا سەپێنراوە.

لە مانگی تشرینی یەکەمدا ئاشکرا ببوو کە بە بیانوی پیاسەی رۆژانە (ڤۆڵتا) سزای دیسیپلین بەسەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد سەپێنراوە. هەروەها ئاشکرا بوو کە لە ١٤ی ئەیلولی ٢٠١٨دا بە بیانوی 'وەرزشکردن' سەرۆکایەتی دەستوری دیسیپلینی زیندانەکە سزای ٣ مانگی 'قەدەغەی چاوپێکەوتنی' بەسەر رێبەر ئۆجالاندا سەپێنراوە، بەڵام لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١واتە دوای ٣ ساڵ زانرا کە سزاکە سەپێنراوە.

دادگای باڵای دەستووریش پشتیوانی لە ئەشکەنجە و گۆشەگیری کرد

پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە بۆ هەڵگرتنی بڕیاری دەستەی دیسیپلین، سەبارەت بەم بڕیارانەی دادگای ئینفاز و دادگای باڵای تاوانەکان، لە کانوونی یەکەمی 2020دا داوای پێشکەش بە دادگای تێهەڵچوونەوەی بورسا و دادگای باڵای تاوانەکانیان کرد.

ئەم داوایە سەرەتا لەلایەن دادگای ئینفاز و دواتر بە بڕیاری دادگای تاوانە قورسەکان ڕەتکرایەوە. پارێزەرانی وەیسی ئاکتاش و هامیلی یڵدرم لە مانگی تشرینی یەکەمدا داوای سەردانی خێزانەکانیان کرد بۆ دادگای تێهەڵچوونەوە بەڵام ڕەتکرانەوە. پارێزەران لەبەر ئەوەی قەدەغەی سەردانکردن نایاساییە، داوایان پێشکەش بە دادگای باڵای دەستووری کرد بۆ ئەوەی خانەوادەکان سەردانی کۆنار و ئاکتاش و یڵدرم بکەن.

لە 13ی ئازاری 2021 دادگای باڵای دەستووری بڕیاری دا کە داواکارییەکە "قبوڵنەکراوە" و بڕیاری لەسەر دا. دادگا بڕیاری دا کە هیچ پێشێلکاریەک نەبووە. بەم شێوەیە دادگا رێگەگرتن لە سەردانی خانەوادە و پارێزەانی کە ماوەیەکی زۆرە لە ئیمراڵی نین و هەروەها نەبوونی ئەو بڕیارانەی سەبارەت بە کڕیاری پارێزەران "بەپێی یاسا" لەقەڵەمدا. عیرفان فیدان کە لە 27ی ساڵی 2020 بوو بە ئەندامی دادگای باڵا و  هەروەها ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا کردی بە ئەندامی دادگای باڵای دەستووری کە هیچ خەباتێکی لەم جۆرەی نەبوو، ئەم بڕیارەی دا.

پارێزەران ١٦٥ جار و خانەوادەکان ٥٣ جار داوای چاوپێکەوتنیان کرد

لەدژی پیلانی تایبەتی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەسەر جەستە، تەندروستی و مافی یاسایی کە لە رووی یاساییەوە دیاریکراوە، پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە و خانەوادەکان بەردەوامی بە هەوڵەکانیان دەدەن. پارێزەران لە ساڵی ٢٠٢١دا ١٦٥ جار و خانەوادەکان ٥٤ جار داوایان لە لایەنە بەرپرسەکان کرد کە سەردانی ئیمڕالی بکەن.

رێبەری گەلی کورد دوایینجار لە ٧ی تەموزی ٢٠١٩ پارێزەرانیی بینی، لەگەڵ ئەوەی مافێکی یاسایی یە، بەڵام بۆ یەکەمجار لە ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٠ بە تەلەفۆن لەگەڵ خانەوادەکەی قسەی کرد.

لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢١ هەدەپە لەدژی گۆشەگیری دەستی بە کەمپەینێک کرد. هەدەپە ئەنجامنامەی ئەنجومەنی پارتەکەی لە ١٠ی تشرینی دووەمدا ئاشکرا کرد. هەدەپە بەم بانگەوازیە کەمپەینەکەی راگەیاند:

"وەک ئەرکی سەرەکی ئێمە کە بۆ داواکاری مانگرتن لە خواردن لە هەموو زیندانەکان بە شێوەیەکی بەردەوام و دەوری، بۆ گۆشەگیری رەحای سەر بەڕێز عەبدوڵلا ئۆجالان ڕیبەری گەلی کورد هەڵبگیرێت و کۆتایی بە کردەوەی نامرۆڤی لە زیندانەکان بهێنرێت، پێویستە هەڵوێستێکی دیموکراتی بەهێز پیشان بدرێت. پێویستە ئێمە دیاری بکەین کە تێکۆشان لەدژی گۆشەگیری  بۆ چارەسەری دیمموکراتی و هیوای ئاشتی پێکەوەیە، ئەمە رۆژەڤی گرنگە کە تەنها رۆژەڤی بەشێکی کۆمەڵگا یان پارتێک نییە، بەڵکو رۆژەڤی هەموو هێزە دیموکراتەکانە."

هەروەها پەرلەمانتارانی هەدپە، کەمال بولبول، حسێن کاچماز، عەبدوڵلا کۆچ، جەلادەت گایدالی، سەڤین چۆشکون، فەلەکناس ئوجا، کەمال پەکۆز، عومەر فاروق گەرگەریئۆغلۆ، ئەڕۆڵ کاترجیئۆغلۆ و گوڵستان کوچیغیت، ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ بۆ ئەوەی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد هەڵبگیرێت، لە پەرلەمان راگەیەنراوێان بڵاوکردەوە. پەرلەمانتاران بۆ مانگرتنی خواردن لە زیندانەکان و دەرەوە بۆ شکاندنی گۆشەگیری بانگەوازی هەستیاریان بڵاوکردەوە. مانگی کۆتایی ساڵیش خانەوادەی زیندانیان ئێمرالی، عومەر خەیری کۆنار، هامیلی یڵدرم و وەیسی ئاکتاش و پارزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە ئوزگور فایەق ئەرۆڵ و سەربای کۆکلو ئامادە بوون.

لە کوردستان و تورکیا هەڵوێستی زیاتر پیشاندرا

لە مانگی ئایاردا 768 پارێزەر و یاساناس کەمپەینێکی واژۆیان دەستپێکرد. ئەو کەسانەی کە کەمپەینەکەیان واژۆکردووە دەڵێن، کە پێویست بوو دەوڵەتی یاسا لەگەڵ پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کۆببێتەوە، لەو هەڵمەتەدا کە ئۆهادە بە ڕۆژنامەی یەنی یاشامی ڕاگەیاند، داواکرا عەبدوڵا ئۆجالان دەستبەجێ پارێزەرەکانی ببینێت. لەو کەسانەی کە ئەو کامپانەیان واژۆ کردووە، سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە، ئەرەن کەسکین هاوسەرۆکی ئیهادە و پارێزەر ئەرجان کاناریش هەبوون.

هەروەها یەکێتی پارێزەرانی هەرێمی جزیری ڕۆژئاوای کوردستان، داوای هەڵوێست لە دژی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد و بەشێک لە پارێزەرەکان خۆیان وەک پارێزەری بەرگری لە ئۆجالان دەستنیشانکرد. لە باکوری کوردستان چەند ڕێکخراوێکی کۆمەڵایەتیش هەڵوێستی خۆیان لە دژی گۆشەگیری لە ئیمرالی پیشاندا. ٣٤٤ ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی لە ژێر چەتری پلاتفۆرمی دیموکراتی هەرێمدا بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەیان بەوەکرا، کە پێویستە گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەڵبگیرێت.

پلاتفۆرمی دیموکراسی هەرێم کە ٣٤٤ رێکخراوی تری کۆمەڵگەی مەدەنی لە ٢١ شارەوە لەخۆدەگرێت، لە ٢١ی شوباتدا لە بەردەم پارکی کۆشۆیۆلو بۆ پاراستنی مافەکانی مرۆڤ کۆبونەوە و پۆلیسی تورک پارکەکەی گەمارۆدا. بەیاننامەی پلاتفۆڕمەکە بە بیانوی کۆڤید-19 ئاستەنگکرا.  ئەندامانی پلاتفۆڕمەکە دەیانویست بچنە ناو پارکەکەوە، پۆلیس بە سێ گروپ گەمارۆی دان و  دوای ئەوەی هیچ ئەنجامێک لە گفتوگۆی پلاتفۆرم و پۆلیسەوە بەرهەم نەهای، لە کۆمەڵەی پەیامنێرانی باشوری ڕۆژهەڵات  کۆنفڕانسی رۆژنامەنووسی ئەنجامدرا.

ڕێکخراوە جەماوەرییە دیموکراتییەکان لە ئەنقەرە هەروەها لە بەیاننامەیەکدا لە هەمان ڕۆژدا ڕایانگەیاند، کە پێویستە گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەڵبگیرێت. نوێنەرانی ڕێکخراوە کۆمەڵایەتییەکان کە لە ناوەندی رێکخراوە جەماوەریەکان لە ئەنقەرە لێدوانێکیان دا، وتیان: گۆشەگیری لە ئیمرالی تاوانی دژ بە مرۆڤایەتییە و پێویستە دەستبەجێ کۆتایی پێبێت. لە کۆبوونەوەکەدا، ئەلینتەری، کۆمەڵەی دیموکراتی عەلەویەکان (داد)، حزبی شۆڕشگێران، حزبی سۆسیالیستی چەوساوەکان، کۆنگرەی دیموکراتی گەلان، پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، فیدراسیۆنی کۆمەڵەی سۆسیالیستەکان (SMF)، پارتی سۆسیالیستی نوێ، بەشداریان لە کۆبونەوەکەدا کرد.

٤ی نیسان ئامارا لەلایەن پۆلیسەوە گەمارۆدرا

بەرلە ٤ی نیسان رۆژی لەدایکبوونی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، هێزەکانی دەوڵەتی تورک خرانە حاڵەتی ئامادەباشیەوە. ٢ رۆژ بەرلە ٧٢مین رۆژبوونی عەبدوڵلا ئۆجالان، پۆلیس و سەربازی تورک گوندی ئامارای ناوچەی خەلفەتی روحایان گەمارۆدا کە شوێنی لەدایکبوونی ڕێبەر ئۆجالانە. لەگەڵ قەدەغە و ئاستەنگیەکان جەماوەر بۆ پیرۆزکردنی رۆژی لەدایکبوونی ئۆجالان کەوتنەڕێ. رێگاکانی ئامارا بە ئۆتۆمبێڵی زرێپۆش و سەربازی داخران. ٤ی نیسان شاندەکانی کەجەدە، تەژا، دەبەپە و هەدەپە هەوڵیاندا بچنە ئامارا. سەرباز و پۆلیسی تورک نەیانهێڵا کەس بچێتە ئیمڕالی.

نەک تەنها رۆژی لەدایکبوونی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، هەروەها ئەو نیشانانەی کە رێبەر ئاپۆ لە کوردستان بەجێی هێشتووە، دەوڵەتی تورک دەترسێنێت. رێبەری گەلی کورد ساڵی ١٩٧٩ دوای ئەوەی لە باکوری کوردستان چووە رۆژئاوای کوردستان، ماوەیەک لە گوندی ئەلپەلۆرێی کۆبانێ لە ماڵێکدا مابووەوە. ١٦ی نیسان دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرشی ئاسمانی لەدژی هەمان ماڵ ئەنجامدا. دەوڵەتی تورک بە درۆن هێرشی کرد و زیان بە مالەکە گەییشت.

سبەینێ: بەرخۆدانی ساڵی ٢٠٢١ لەگەڵ ساڵەکانی دیکە جیاوازی چیبوو و بۆچی کاریگەر بوو؟

ف.ق