ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە ڕوسیا پیرۆزکرا

کوردانی ڕوسیا ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەیان بە چالاکی پیرۆز کرد.

کوردانی ڕوسیا یادی ٤٥ ساڵەی دامەزراندنی پەکەکەیان لە هەرێمەکانی ستراڤرۆپۆل و ئەدیگەی پیرۆز کرد. ئاهەنگەکەی هەرێمی ستاڤرۆپۆل لە ماڵی چاندی ڕازدۆڵنۆ لە ناوچەی نۆڤالیکساندرۆڤسک بەڕێوەچوو. لە سەرەتادا، ئەندامی مەجلیسی کورد، ئەحمەدۆڤ ئاسین چەرکز، قسەی کرد و ڕایگەیاند، پەکەکە بە ڕێبەرێتی عەبدوڵا ئۆجەلان دامەزرا و ئەوەش هەنگاوی یەکەم بوو بۆ زیندووکردنەوەی هەبوونی کورد.

لەو چالاکییەدا هونەرمەندان مەحمەد فەرمان ڕوستەمۆڤ، ڕوسلان کنیاز، حەسەن مامەدۆڤ، گوهارا حەسەن و گرووپی هەڵپەڕکێی گوڵەکانی ڕۆژ لەسەر شانۆ نمایشیان کرد. هەروەها گروپی دەنگی " Rûs Stîl " بەشدارییان لە چالاکییەکەدا کرد.

شوێنێکی دیکە کە چالاکی تێیدا بەڕێوەچوو، ئەدیگەی بوو. کوردانی شاری ئەدیگە لە ناوەندی چاندی سادۆڤۆی گردبوونەوە و ئاهەنگیان گێڕا.

لە ئاهەنگەکەدا بەرپرسی مەجلیسی ژنانی کورد، سینەم مەحمەد،  ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە)، فەیزۆ عەبدوڵایڤ، قسەیان کرد و ڕایانگەیاند کە کوردانی ڕوسیا هەمیشە لەگەڵ تێکۆشانی ئازادیی کوردستان دەبن.

لە چالاکییەکەدا هونەرمەندان گوهارا حەسەن و باری عەلیێڤ هونەری خۆیان پێشکەش کرد.