سبەینێ یەکێتی ئەوروپا نەخشەی خۆی پێشکەشی ئەردۆغان دەکات

بەرێوەبەرانی دەزگاکانی یەكێتی ئەوروپا، بە مەبەستی پەیوەندی ئابوری لەگەڵ تورکیا، سبەینێ سەردانی تورکیا دەکەن و مەرجەکانی یەکێتی ئەوروپا بە نەخشەیەک بە رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆککۆماری تورک دەدەن.

چاڕلس مایکڵ سەرۆکی کۆنسەی ئەوروپا و ئورسولا ڤۆن دەر لین سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا سەردانی ئەنقەرە دەکەن.

نوێنەرێکی وڵاتێکی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپادا بە ئاژانسی فڕانس پڕێسی راگەیاند، بەڕێوەبەرانی ئەوروپا نەخشەرێگایەکیان هەیە. نەخشەرێگاکە لە کۆبونەوەی لوتکەی یەکێتی ئەوروپادا ئامادە کراوە کە ٢٦ی ئازار ئەنجامدرا و وتی، "چاوپێکەوتنێکی سیاسی گرنگ دەبێت."

بە هەستیاریەوە چاودێری سەردانەکە دەکرێت

بەرپرسەکە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت رایگەیاندووە، رۆژی سێشەمە ئەنقەرە دەبێتە شایەدی ساتێکی گرنگی سیاسی بەڵام دانوستاندن ئەنجام نادرێت.

هەروەها دەڵێت، بە وردی چاودێری چاوپێکەوتنەکە دەکرێت، چاودێری چارلس مایکڵ و ئورسولا ڤۆر دەر لین دەکرێت، بۆ ئەوەی بزانرێت لەبارەی پرسی مافەکانی مرۆڤ و سەروەری یاسا هەوڵێکیان دەبێت یان نە. وەک جۆزێگ بوڕێڵ وتی کە ئەوان ناچارن ئەو پرسە بوروژێنن.

ف.ق