سەدان ڕۆشنبیر بۆ دۆزی کۆبانێ بانگەوازیان کرد

١٩٣ ڕۆشنبیر پەیوەست بە دۆزی کۆبانێ بانگەوازێکی هاوبەشیان کرد و دەڵێن: "دەمانەوێت ئەو هەڵوێستانە ڕابگیرێن کە وڵاتەکەمان لە یاسا و ئاشتی و دیموکراسی دوور دەخەنەوە".

دۆزی کۆبانێ کە تێیدا هاوسەرۆکانی گشتیی پێشووی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) فیگەن یوکسەکداغ و سەڵاحەدین دەمیرتاش لەنێو ١٨ زیندانی لە کۆی ١٠٨ سیاسەتمەداری کورد بە پاساوی ڕووداوەکانی ٦-٨ تشرینی دووەمی ٢٠١٤ دادگایی دەکرێن. لە ٢٢ هەمین دادگای سزا قورسەکانی ئەنقەرە بەردەوامە. دانیشتنی داهاتووی دۆزی کۆبانێ کە ١٨ سیاسەتمەداری زیندانی تێدا دادگایی دەکرێت، لە ٤ ی ئەیلول بەڕێوەدەچێت.

"دۆزی کۆبانێ یاسایی نییە، ئێمە دژیین"

  سەبارەت بە دۆزی کۆبانێ، 193 بیرمەند و هونەرمەند ڕاگەیاندراوێکی نووسراوی هاوبەشیان بڵاوکردەوە بەناونیشانی "دۆزی کۆبانێ یاسایی نییە، ئێمە دژیین". لە ڕاگەیاندراوەکەدا دەڵێن: "دوای هێرشی داعش بۆ سەر کۆبانێ کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەبێ دوودڵی شەرمەزاری کرد، لە ڕۆژانی      ٦-٨ ی تشرینی یەکەمی 2014 چالاکی ناڕەزایەتی ئەنجامدرا. لەئەنجامی ئەو ناڕەزایەتیانەدا تا ئێستا ١٨ زیندانی و بە گشتی ١٠٨ سیاسەتمەدار لە دۆزی کۆبانێدا دادگایی دەکرێن. ئێمە بە نیگەرانییەکی زۆرەوە بەدواداچوون بۆ ئەم دۆزە دەکەین. سەرەڕای بڕیاری پێشێلکاری کە لەلایەن بەشی (DMME) پەسەندکراوە، 18 سیاسەتمەداری زیندانیکراو دادگایی دەکرێن. لەم دۆزەدا، پێش هەموو شتێک مافی دادگاییکردنی دادپەروەرانە و خەباتی سیاسی و مافی ئازادی ڕادەربڕین، هەموو مافەکانی دەستوورییە بنەڕەتییەکان پێشێل دەکرێن".

لە درێژەدا هاتووە: "وەک هونەرمەندان و ڕۆشنبیران، ڕایدەگەیەنین کە ئێمە بە تەواوی دژی ئەم کارە نایاساییە ئاشکرایە دەوەستین. ئێمە دەمانەوێت دەستبەجێ ئەم هەڵوێستانە ڕابگیرێن کە وڵاتەکەمان لە یاسا و ئاشتی و دیموکراسی و دادپەروەری دوور دەخاتەوە".