سەرۆکی سەندیكای پزیشكانی توركیا "تی تی بی / TTB"، شەبنەم كۆرور رایگەیاندبوو؛ دەبێ لێكۆڵینەوە لە هێرشی دەوڵەتی تورك بەچەكی كیمیایی بكرێت، لە دوای ئەو لێدانە لە ئەنكەرە دەستگیركرا.
وەقفی مافی مرۆڤی تورکیا (تیهەڤ/ TIHV) لەسەر تۆری كۆمەڵایەتی تۆیتەر بڵاویکردووەتەوە؛ سەرۆکی سەندیكای پزیشكان و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەرایەتی رێكخراوی مافی مرۆڤ پرۆفیسۆر.د. شەبنەم كۆرور، بەشێوەیەك كە مایەی قەبوڵكردن نییە، دەستگیركراوە و دەبێت بەپەلە ئازاد بكرێت.
هاوكات داواکاری گشتیی كۆماریی ئەنكەرە داوای لەدادگا كردوە كۆتایی بەئەركی فینجانچی لە پۆستی سەرۆکایەتیی سەندیكای پزیشكانی تورکیا "تی تی بی" بهێنرێت و ئەو سەندیكایە كەسێكی نوێ بۆ سەرۆکی خۆی هەڵبژێرێت.
ژ.ت