په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌ی ئامه‌د و ئه‌ندامی كۆمسیۆنی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی هه‌ده‌په هۆشیار ئۆزسۆی له‌باره‌ی داگیركاری رووسیا له‌سه‌ر ئۆكرانیا رایگه‌یاند، "ئه‌و به شێوه‌یه‌كی ئاسایی شه‌ڕێكی نێوان ئۆكرانیا و رووسیا نییه، به پێچه‌وانه‌وه ته‌نیا یه‌كێك له مه‌ترسیه‌كانی ته‌گه‌ژه‌ی نێوان رووسیا و ناتۆیه له ئه‌وروپای رۆژهه‌ڵات، كه بۆ ٣٠ ساڵه به‌رده‌وامه. له پشت ئه‌وه‌شه‌وه له ساڵانی ٩٠ه‌وه جێبه‌جێنه‌كردنی ئه‌و به‌ڵێنانه‌یه كه ناتۆ به رووسیای دابوون هه‌روه‌ها ئه‌و خواستی فراوانتربوونی ناتۆیه".
ئۆزسۆی له درێژه‌دا وتی، "له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ئه‌و ٣٠ ساڵه له چوارچێوه‌ی فراوانبوونی ناتۆ له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا، وه‌ستانه‌وه‌ی رووسیا به‌رامبه‌ر، ته‌نگه‌ژه‌یه‌ك له ئارادایه. چه‌قی ئه‌و ته‌نگه‌ژه‌یه‌ش ئۆكرانیایه".
ئۆزسۆی په‌یوه‌ست به هه‌ڵوێستی هه‌ده‌په له باره‌ی شه‌ڕی نێوان ئوكرانیا-رووسیا وتی، "ئێمه وه‌ك هه‌ده‌په سه‌باره‌ت به هه‌موو ناوچه‌كانی شه‌ڕ، چ سوریا بێت، تا ده‌گاته لیبیا، ده‌ریای سپی یا رۆژهه‌ڵات، قه‌فقازیا بێت، ئێمه ده‌مانه‌وێت وڵاتانی جیهانی و سه‌رمایه‌داری له‌و ناوچانه بكشێنه‌وه و گه‌لانی ئه‌و ناوچانه به خۆشی بژین. ئه‌وه‌ی ئێمه هێڵی سێهه‌می پێده‌ڵێین، ئه‌وه‌یه. له سه‌رووی به‌رژه‌وه‌ندی رووسیا، ناتۆ یاخود وڵاتان، مرۆڤ له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لان له‌و ناوچانه قسه بكات باشتره".
سه‌باره‌ت به هه‌ستی به ته‌نیا مانه‌وه‌ی ئوكرانیا كه به‌رپرسانی ئۆكراینی گله‌یی ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن به ته‌نیا هێڵراونه‌ته‌وه، ئۆزسۆی وتی، "سه‌ركرده‌كانی ئۆكرانیا ده‌ڵێن، كه ئه‌وان به ته‌نیا هێڵراونه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌ر خۆی دیاربوو كه به ته‌نیا ده‌هێڵرێنه‌وه. نه ناتۆ و نه ئه‌وروپا و نه ئه‌مریكاش كاتێك كه شه‌ڕ ده‌ستیپێكرد، ئه‌وان به‌رامبه‌ر به رووسیای خاوه‌ن كڵاوه‌ی ئه‌تۆمی ناوه‌ستنه‌وه. زیلینسكی ده‌ڵێت، بۆچی ئه‌وان به ته‌نیا هێڵراونه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌ر له هه‌شت ساڵیش ئه‌وان به ته‌نیا هێڵرابوونه‌وه. چۆم قرمیان خسته سه‌ر خاكه‌كه‌ی خۆیان؟ هه‌ندێك گوشاریش خرایه سه‌ر رووسیا به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه له كۆتاییدا سه‌ركه‌وت پوتین بوو".
سه‌باره‌ت به دۆخی توركیا له‌و شه‌ڕه‌دا ئه‌ندامی كۆمسیۆنی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی هه‌ده‌په هۆشیار ئۆزسۆی به‌م جۆره دووا، "ته‌نگه‌ژه‌ی كۆنتڕۆڵ كرا‌و له ئه‌وروپای رۆژهه‌ڵات و ئوكرانیا بواری بۆ سیاسه‌ته‌كانی توركیا خۆش كرد. به‌ڵام كاتێك ئه‌و ته‌نگه‌ژه‌یه بگۆڕدرێت بۆ شه‌ڕ ئه‌و كاته توركیا ناچار ده‌بێت كه لایه‌نی خۆی یه‌كلایی بكاته‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌و شه‌ڕه زۆر بخایه‌نێت توركیا ناتوانێت دڵی هه‌ر دوولا رابگرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی توركیا ئه‌ندامی ناتۆیه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ئه‌و شه‌ڕه له به‌رژه‌وه‌ندی توركیادا نییه. ئه‌گه‌ر شه‌ڕ به‌رده‌وام بێت رۆژئاوا، بۆ ئه‌وه‌ی پشتی ئوكرانیا بگرێت گوشار ده‌خاته سه‌ر توركیا. هه‌روه‌ها ده‌ریای ره‌ش چۆن به‌كاربهێنرێت، گه‌رووی مۆنترۆ و بابه‌ته‌كانی له‌و جۆره قسه‌یان له‌باره‌وه ده‌كرێت. نابه‌دڵیش بێت و له ده‌ره‌وه‌ی خواستی خۆی، توركیا ده‌خزێنرێته ناو ئه‌م شه‌ڕه‌وه".
هـ . ب