شەهید جەژنا و تۆڵهەڵدان لە بەرلین یادکرانەوە
فەرماندەی یەژاستار ئەدێسا جەژنا کە ١٤ ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لە دێرسیم و گەریلای هەپەگە دژوار تۆڵهەڵدا کە ٢ ی ئاداری ٢٠٢٢ لە گارە شەهیدبوون، بە مەراسیمێک لە بەرلین یادکرانەوە.
فەرماندەی یەژاستار ئەدێسا جەژنا کە ١٤ ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لە دێرسیم و گەریلای هەپەگە دژوار تۆڵهەڵدا کە ٢ ی ئاداری ٢٠٢٢ لە گارە شەهیدبوون، بە مەراسیمێک لە بەرلین یادکرانەوە.
فەرماندەی یەژاستار ئەدێسا جەژنا کە ١٤ ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لە دێرسیم و گەریلای هەپەگە دژوار تۆڵهەڵدا کە ٢ ی ئاداری ٢٠٢٢ لە گارە شەهیدبوون، بە مەراسیمێک لە بەرلین یادکرانەوە. یادەکە بە پێشەنگایەتی مەجلیسی ژنانی دەست-دان و مەجلیسی کوردستانیانی ئازاد (ناڤ-بەرلین) لە ناوەندی جڤاکی دیموکراتیکی کورد ئەنجامدرا.
پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان، هاوسەرۆکی ناڤ-بەرلین، نورسەل یەڵدز سوپاسی ئامادەبووانی کرد و ڕایگەیاند هەمیشە درێژەپێدەری ڕێگەی شەهیدان دەبن و گوتی: "تا ئازادی جەستەیی ڕێبەرمان، تێکۆشان مەزن دەکەین".
ئەندامی کۆمیسیۆنی بنەماڵەی شەهیدانی ناڤ-بەرلین دایە گۆزێ، بە ناوی بنەماڵەی شەهید ئەدەسا جەژنا محەمەد کۆچەر، هەروەها سیاسەتمەدار موحەرەم ئارال قسەیان کرد.
پاشان سینڤزیۆنێک پیشاندرا و بە درووشمی "شەهید نامرن" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ژن، ژیان، ئازادی" مەراسیمەکە کۆتایی هات.