بە دیمەن

شەهید شیار بۆزان و دڵگەش چیا لە ئاخن یادکرانەوە

شەهیدانی یات دڵگەش چیا (ئیڤان کوردی) و شەڕگەڕ (شیار بۆزان) لە ئاخن یادکرانەوە.

ئەندامانی یەکینەکانی ئەنتی تیرۆر (یات) دڵگەش چیا (ئیڤان کوردی) کە لە بەنداوی تشرین شەهیدبوو و شەڕگەڕ (شیار بۆزان) کە ٢ ی کانوونی دووەم لە پردی قەرەقۆزاق شەهیدبوو، لە شاری ئاخنی ئەڵمانیا یادکرانەوە.

یادەکە لە ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردی ئاخن بەڕێوەچوو، بە خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدانی ئازادیی کوردستان دەستی پێ کرد.

پاش خولەکێک ڕێزگرتن، ئەندامی کۆمیسیۆنی بنەماڵەی ئاخن لەیلا بیرلک و بنەماڵەی شەهیدان قسەیان کرد، باوکی شەهید شەڕگەڕ لە کۆبانێوە بە ڕێگەی تەلەفۆن بەشداری یادەکەی کرد.

سینڤزیۆنێک دەربارەی ژیان و تێکۆشانی شەهیدان نیشاندرا. پاشان نوێنەری پەیەدە، عەبدولسەلام مستەفا دەربارەی ڕەوشی سوریا و هێرشەکانی داگیرکاری و قڕکردنی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کۆبوونەوەی گەلی ئەنجامدا.