شەپۆلی پەنابەری بۆ ئەوروپا زیادی کردووە
ناوەندی پاراستنی سنوری یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند، ئەمساڵ ژمارەی پەنابەران لە ئەوروپا لەچاو ساڵانی رابردوو زیادی کردووە.
ناوەندی پاراستنی سنوری یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند، ئەمساڵ ژمارەی پەنابەران لە ئەوروپا لەچاو ساڵانی رابردوو زیادی کردووە.
ناوەندی پاراستنی سنوری یەکێتی ئەوروپا باسی ئەوەی کرد کە ژمارەی ئەو پەنابەرانەی کە لە رێگەی وڵاتانی بەڵقانەوە خۆتان دەگەیەننە ئەوروپا دوو قات زیادی کردووە.
ناوەندەکە باسی لەوەکرد کە لەنێوان مانگی تشرینی دووەم و تەمووزی ٢٠٢١دا، ٢٢ هەزار و ٦٠٠ کەس لە رێگەی وڵاتانی بەڵقانەوە خۆیان گەیاندووەتە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا. ئەوەش بەپێی ساڵی رابردوو لەسەدا ٩٠ زیادی کردووە.
بەهۆی زیایدبوونی شەڕ و پێدادانەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بە تایبەت ئەفغانستان، خەڵکێکی زۆر روو دەکەنە وڵاتانی ئەوروپا.
ف.ق