شەشەمین کۆنگرەی دەبەپە کۆتایی هات و ئایدەنیز و بایندر وەک هاوسەرۆک هەڵبژێردرانەوە
لە ٦مین کۆنگرەی ئاسایی پارتی دیموکراتی هەرێمەکان (دەبەپە) دا سالیحە ئایدەنیز و کەسکین بایندر جارێکی دیکە وەک هاوسەرۆک هەڵبژێردران.
لە ٦مین کۆنگرەی ئاسایی پارتی دیموکراتی هەرێمەکان (دەبەپە) دا سالیحە ئایدەنیز و کەسکین بایندر جارێکی دیکە وەک هاوسەرۆک هەڵبژێردران.
بە هەزاران کەس بەشداریان لە ٦مین کۆنگرەی ئاسایی پارتی دیموکراتی هەرێمەکان (دەبەپە) لە ناوەندی کەلتوری نازم حیکمەت لە ئەنقەرە کرد. هۆڵی کۆنگرەکە بە دروشمی ' بە کۆمەڵگای ڕێکخستنکراو بەرەو ژیانی ئازاد' و ئاڵاکانی دەبەپە خەمڵێنران. هەروەها پانکارتی کوردی و تورکی وەک ' یەکێتی نەتەوەی هەڵبژاردە نییە' پێویستیە' ، 'سورین لەسەر عەقڵیەتی نەتەوەی دیموکراتی رێکخستنکراو' و ' ژیانێکی دیموکراتیک، ژینگەیی و ئازادی ژنان' هەڵواسران.
٦مین کۆنگرەی دەبەپە کۆتایی هات و سالیحە ئایدەنیز و کەسکین بایندر جارێکی دیکە وەک هاوسەرۆک هەڵبژێردران.
ئەندامانی ئەنجومەنی پارتەکە لەم کەسانە پێک دێت: عەبدوڵلا ئەکەلیک، عەبدولڕەحمان سەڤەر، عەدنان ئاکگول، ئاسیا کۆلچاک، ئافیەر بالکچی، ئاینور سارجا، دیلبەر دەمیر، ئەمەل تەمەل، ئەمینە جایناک، ئەشرەف یاشار، فاروق تاتلی، گولدەرەن ڤارلی، گولشەن سانجار، محەمەد شیرین تونچ، مستەفا مەسعود تەکین، نازم کۆک، ئۆککەش کاڤال، شیرین ئالتای، یەکسەل موتلو و زەکیە ئیلباسان."
ئەندامانی یەدەکی ئەنجومەنی پارتەکە: ئاتیلا ئوزدۆغان، جەمیل ئاکش، دەنیز یڵدز، فاتما یڵماز، حەسەن خەیری دیکیلیتاش، عیرفان کاندەمیر، قیمەت تەمەل، محەمەد عەلی بۆرا، محەمەد ئەمین حاراس، نورەدیم ئوزومجو، ریدڤان ئاسلان، ساڵح مەڤالی، ساڵح تەکین، سەلاحەدین ئاسلان، سەیهان باشالک، سونگول کۆسەن، شەوکەت کالندامار، تۆفیق شاد."
ئەندامانی لیژنەی دیسیپلینی ناوەندی: عەبدولکانی ئالکان، غەریب کاندەمیر، حەمدی بیلەک تورگای، ئیمام ئوزچەلیک، موسا زۆربای، نەسلیخان ئاجار، رافیعە ئوزبەی."
ئەندامانی یەدەکی دەستەی دیسیپلینی ناوەندی: ئیسماعیل کینۆ و یەعقوب دەمیر."
دوای دەنگان، ساڵیحە ئایدەنیز و کەسکین بایندر هاوسەرۆکانی گشتی، قسەیان کرد و سیاسی خۆیان ئاڕاستەی ئەندامان و بەڕێوەبەرانی بەدەپە کرد کە ئەوانیان جارێکی دیکە شایەنی هاوسەرۆکی بینیەوە. ئایدەنیز سپاسی هەموو کەسێکی بەشدار لە کۆنگرەکە کرد و وتی، " لە ئێستا بەدواوە هەموو کەسێک بەشدارانی کۆنگرەکە، ئێمە و گەلەکەمان ئەرک و بەرپرسیاری خۆمان جێبەجێ دەکەین. بۆ ئازادی گەلی کورد زیاتر بەرپرسیاری دەکەوێتە ئەستۆی ئێمە. سەرکەوتن بۆ هەموو کەسێک، ئێمە سەردەکەوین."
دواتر وێنەیەکی گشتی بەڕێوەبەرانی نوێی دەبەپە چرکێنرا و کۆنگرەکە ب وتنەوەی دروشم کۆتایی هات.
ف.ق