سەندیکای پارێزەرانی ئامەد سکاڵا لەسەر سەربازە ئەشکەنجەدەرەکان تۆماردەکەن
سەندیکای پارێزەرانی ئامەد سکاڵا دژی ئەو سەربازە تورکانە تۆماردەکات، کە چەند شوانێکیان لە لجێی سەر بە ئامەد ئەشکەنجەدا.
سەندیکای پارێزەرانی ئامەد سکاڵا دژی ئەو سەربازە تورکانە تۆماردەکات، کە چەند شوانێکیان لە لجێی سەر بە ئامەد ئەشکەنجەدا.
لە ٣ ی حوزەیران لە کێڵگەی مەتمور لە گەڕەکی بێشیشت لە شارۆچکەی لجێی سەر بە ئامەد، لەکاتی بەخێوکردنی ئاژەڵەکانیان، لەلایەن سەربازانی تورکەوە ڕووبەڕووی ئەشکەنجە بوونەوە.
سەندیکای پارێزەرانی ئامەد سەبارەت بەم پرسە سکاڵایان تۆمار کرد، لە ڕاگەیاندراوێکدا دووپاتی دەکەنەوە، ڕێکاری یاسایی دەگرنەبەر.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "لەسەر بناغەی سەردانی قوربانییەکان بۆ سەندیکا، بەهۆی ئەوەی لە ٣ ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ لە شارۆچکەی لجێی سەر بە ئامەد ڕووبەڕووی ئەشکەنجە بوونەتەوە لەسەر دەستی سەربازان، بە پاساوی "ئەشکەنجە و مامەڵەی خراپ" و "هەڕەشە" و "بریندارکردنی ئەنقەست" و "سوکایەتی" سکاڵا لە دژی سەربازەکان بەرزکرایەوە".