سەردانی شارەوانییەکان بەردەوامە
هاوسەرۆکانی گشتی دەم پارتی لە سێیەم ڕۆژی جەژندا سەردانی شارەوانییەکانی شەرناخ و موشیان کرد، تیشکیان خستەسەر ئەو وێرانکارییەی بەهۆی کارەکانی قەیومەوە جێماوە، دووپاتکرایەوە لە خزمەتکردنی گەل سەرەڕای کەمی دەرفەتەکان.
هاوسەرۆکانی گشتی دەم پارتی لە سێیەم ڕۆژی جەژندا سەردانی شارەوانییەکانی شەرناخ و موشیان کرد، تیشکیان خستەسەر ئەو وێرانکارییەی بەهۆی کارەکانی قەیومەوە جێماوە، دووپاتکرایەوە لە خزمەتکردنی گەل سەرەڕای کەمی دەرفەتەکان.
هاوسەرۆکانی گشتی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) تولای حاتەم ئۆغۆللاری و تونجەر باقرخان لە سێیەم ڕۆژی جەژنی قوربان سەردانی شارەوانییەکانیان کرد، تولای حاتەم ئۆغۆللاری سەردانی شەرناخ و تونجەر باقرخان سەردانی موشی کرد.
لە سەردانی شارەوانییەکانی شەرناخدا بە درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" پێشوازی لە تولای حاتەم ئۆغۆللاری کرا، حاتەم ئۆغۆللاری لە شارەوانی جزیر گوتی: "لە ڕۆژانی جەژندا لە هەموو شارەوانییەکان بەشێوەیەکی بەهێز درێژە بە تێکۆشانمان دەدەین".
حاتەم ئۆغۆللاری ئاماژەی کرد بە قسەکانی ئەردۆگان کاتێک باسی "ئاسایبوونەوە"ی کردووە، گوتی: "درۆی ئاسایبوونەوەی ئاکەپە لە جولەمێرگ ئاشکرا بوو. دژ بەمە درێژە بە تێکۆشان دەدەین".
هەروەها تیشکی خستەسەر ئەو تاڵانی و زیانەی بەدەستی قەیوم پێکهاتووە و گوتی: "سەرەڕای ئەوەش درێژە بە خزمەتی گەل دەدەین".
لای خۆیەوە تونجەر باقرخان و شاندی یاوەری سەردانی چەن شارەوانییەکی سەر بە موشیان کرد، باقرخان لە شارەوانی موش ئاماژەی بەوە کرد موش لە دڵی هەموواندا جێگەیەکی تایبەتی هەیە و پێویستە خزمەت بکرێت.
ئاماژەی بەوە کرد سەرچاوە و داهاتەکانی شارەکە بەسەر خێزانەکان و لایەنگری پارتەکان دابەشکراوە، گوتی: "ئێمە بەو زیهنیەتە دەجووڵێینەوە کە خزمەت بە تەواوی موش دەکات".