سەرۆک ناوچەیەکی مەهەپە لە کاتی ساختەکاری بۆ دوو جار دەنگدان گیرا

مەهەپەی هاوپەیمانی ئاکەپە لە بەردەوامیی هەوڵەکانی بۆ ساختەکاری یەکێک لە سەرۆک ناوچەکانی لە کاتی دەنگدانی بۆ جاری دووەم ئاشکرا بوو.

یوجەدین دیلماچ سەرۆکی هەمەپە لە ناوچەی دیلۆڤاسی لە کاتی هەوڵدانی بۆ ئەوەی ساختەکاری بکات و جاری دوەم لە سندوقێکی تردا دەنگ بدات، ساختەکارییەکەی ئاشکرا بوو و سکالای لەسەر تۆمار کرا.

ژ.ت