سەرۆک شارەوانی بەیکۆز دەستبەسەر کرا

سەرۆک شارەوانی بەیکۆزی ئەستەنبوڵ عەلادین کۆسەلەر و سێ کەسی دیکە دەستبەسەرکران.

داواکاری گشتی کۆماری بەیکۆز بە تۆمەتی 'تێوەگلانی گەندەڵی لە تەندەردا' بڕیاری دەستبەسەرکردنی بۆ ٤ کەس دەرکرد کە لەنێویاندا عەلادین کۆسەلەر سەرۆکی شارەوانی بەیکۆزی جەهەپە هەیە.

ئەو کەسانەی دەستبەسەرکراون براونەتە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئەستەنبوڵ.